ئه‌یلوول 25, 2018 17:04 Asia/Tehran
  • دەس پێ کرانەوەی شەڕو پێکدادان لە سودانی باشوور سەرباری ڕەچاوکرانی ئاگربەس

شەڕو پێکدادان لەنێوان هێزە حکومەتیەکانی سودانی باشورو گەورەترین گرووپی سەرهەڵداو لە باکوری ئەو ڵاتە پاش تێپەڕینی دوو حەوتە بەسەر واژۆکرانی ڕێککەوتننامەی ئاگربەس دەستی پێ کردەوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی رۆیتەرز، "لام تۆنجوار" وەزیری ڕاوێژکار بۆکاروباری میدیا لە ئەیالەتی"لیتش" لەسودانی باشوور وتی: ئەندامانی بزووتنەوەی «الحرکة الشعبیه لتحریر السودان»سەر بە"ریک ماچار" یاریدەری پێشووی سەرۆک کۆماری سودانی باشوور، هێرشیان کردەسەر پێگەوبارەگاکانی حکومەت لە ئاواییەک هەڵکەوتوو لە ناوچەی "کوتش کاڤێنتی".

ئەوە لەکاتێکدایە کە بزووتنەوەی "ئەلشەعبییە" دەڵێ؛ هێزە حکومەتییەکان هێرشیان کردۆتە سەر بنکەو پێگەکانی ئەو بزووتنەوە.

ڕوودانی ئەو گرژیی و تێکهەڵچوونانە لەکاتێکدایە کە "سالڤا کر" سەرۆک کۆماری سودانی باشوور لەم دواییەدا ڕێککەوتننامەی ئاشتی لەگەڵ گرووپە بەرهەڵستکارەکانی بەئامانجی کۆتایی هێنان بە شەڕی ناوخۆیی مۆرکرد.

سودانی باشوور لەساڵی٢٠١١ بەپاڵپشتی و دەسوەردانەکانی رۆژاوا بەتایبەت ئەمریکا لە سودان جیا بۆوەو لەئەنجامدا، ئەو وڵاتە تازەدامەزراو کرا بە گۆرەپانی تێکهەڵچوونی چەکدارانە.