ئه‌یلوول 25, 2018 17:30 Asia/Tehran
  • ئورووپا ئامادەی بەربەرەکانی لەگەڵ بایکۆتە یەکلایەنەکانی ئەمریکا دژبە ئێران

بەرپرسی کومسیۆنی هەڵوێستی دەرەکی پارلمانی نەمسا ڕایگەیاند کە ئوروپا خۆی ئامادەکردوە بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ بایکۆتە یەکلایەنەکانی ئەمریکا دژبە ئێران.

بەپێی ڕاپورتی هەواڵدەری میهر "ئاندریاس شیدر"ی بەرپرسی کومسیۆنی هەڵوێستی دەرەکی پارلمانی نەمسا ئەمڕۆ سێ شەم وتی : ئوروپا لەهەوڵ دایە کە پارەو دراڤی فرۆشتن لە بازرگانی وزەی ئێران تووشی کێشە نەبێ.

بەرپرسی کومسیۆنی هەڵوێستی دەرەکی پارلمانی نەمسا کوتیشی : چوونەدەری یەکلایەنەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنە ناڤۆکیەکەی لەگەڵ ئێران بەهیچ شێوەیەک لە قازانجی ئاسایش و هاوکاریی نێودەوڵەتی نیە. ناوبراو وتی : بڕیارەکەی "دۆناڵد ترامپ"ی سەرٶکی ئەمریکا لەمەڕ دەستپێکردنەوەی سەرلەنوێی بایکۆتەکانی واشینتۆن بەدژی ئێران باندۆروو دەنگدانەوەی نیگەتیڤی دەبێ لەسەر کۆی هەڵوێستە جیهانیەکان.

بەرپرسی کومسیۆنی هەڵوێستی دەرەکی پارلمانی نەمسا پێداگریشی کرد کە ئوروپا هەوڵ دەدا لەلایەکەوە ئابووری ولاتەکەی لەو بایکۆتانە پارێزراو بێ و لەلایەکی دیکەوە بەردەوامکردنی دانی پارەی کڕینی دوولایەنە لەگەل ئێران وەک دانووستانی پەتڕۆل و گاز بەهەمان تەوژمی پێشووتری بمێنێتەوە.

دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی هەشتی مانگی مەی ساڵی دووهەزاروو هەژدە هاوکات لەگەل دووپاتی تۆمەتە بێ بنەماکانی دژبە ئێران چوونەدەری وڵاتەکەی لە پڕۆگڕامی گشتگیری هەنگاوی هاوبەش و گەراندنەوەی بایکۆتە ناڤۆکیەکانی دژبە ئێران ڕاگەیاند.

بریتانیا فەرانسا ڕووسیا چین ئاڵمانیاو یەکیەتی ئوروپا وەک لایەنە بەرامبەرەکانی ئەو ڕێککەوتنە بەڕاشکاوی ڕایانگەیاندوە کە پاڵپشتی دەکەن لەو ڕێککەوتنە ناڤۆکیە.

سەرپەیڤ