ئه‌یلوول 25, 2018 18:36 Asia/Tehran
  • لەسەر دەسەڵات لابرانی سەرۆک وەزیرانی سوید

پەرلەمانی سوید، سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی لەسەر دەسەڵات وەلانا.

بەپێی راپۆری کەناڵی ڕاشا تودەی، "ستێفان لۆڤۆن" سەرۆک وەزیرانی سوید ئەمڕۆ سێ شەممە پاش دەنگی متمانەی پەرلەمانی ئەو وڵاتە، لەپۆستەکەی لابردرا.

"ئولف کریستنسۆن" ڕێبەری هاوپەیمانی ڕاست خوازانی میانە کە نەیاری حکومەی سوید ونەیاری وەرگرتنی پەناخوازانە، لە کۆڕی پەرلەمان دەنگی دا بە لەسەر دەسەڵات لابرانی"ستێفان لۆڤۆن".

لۆڤۆن، پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی سەرتاسەریی سوید لەبارەی مەترسیی بەدەسەڵات گەیشتنی توندڕەوخوازان و فاشیزم وشداری دابوو.

سەرۆک وەزیرانی لەسەردەسەڵات لادراوی سوید، پێشتر دەنگدان بە پارتی دیموکراتی ئەو وڵاتەی بە مەترسیدار و کردەیەکی ناشیاو زانیبوو.

هەڵبژاردنەکانی سوید، نۆی سیپتەمبەری٢٠١٨ بەڕێوە چوو.