چاوپێکەوتنی وەزیری دەرەوەی بریتانیا لەگەڵ زەریف ؛ بەرجام تەوەری وتووێژەکان
وەزیری دەرەوەی بریتانیا ئەمڕۆ سێشەم بە ئامادەبوونی لە شوێنی نیشتەجێبوونی شاندی ئێرانی لە بنکەی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە نیویورک لەگەڵ موحەمەدجەواد زەریف"ی وەزیری دەرەوەی ئێران چاوپێکەوتن و وتووێژی کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا " جرمی هانت " و زەریف لەو دیدارەدا سەبارەت بە پەیوەندیە دوو لایەنەکان بەرجام و پرسە ناوچەییەکان بیروڕایان گۆڕیەوە .هانت لە سەرەتای ئەو دیدارە بۆ پێنج خولەک داوای وتووێژی تایبەتی کرد لە گەڵ زەریف . لەو دیدارەدا ؛ سەید عەباس ئێراقچی جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێرانیش ئامادە بوو . زەریف ڕۆژی ڕابردوو دووشەمەش لە دیدارەکانی چڕوپڕی دیپلوماتیکی خۆی لە بنکەی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە گەڵ وەزیرانی دەرەوەی فەڕانسا چین و فدریکا موگرینی بەرپرسی سیاسەتەی دەرەوەیی یەکێتیی دیداری کرد . زەریف هەروەها شەوی سێشەمە لە دانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و وڵاتانی چوار کۆیەک بەشداری کرد . سەرۆکایەتی ئەو دانیشتنە بە ئەستۆی زەریف و موگیرینی بوو . وەزیرانی دەرەوەی ئێران و چوار کویەک ئاڵمان فەڕانسا بریتانیا چین و ڕووسیا دوای ئەو دانیشتنە لە بەیاننامەیکی هاوبەشدا وێڕای هاوخەمی دەربڕین لە چوونە دەری ئەمریکا لە بەرجام جەختی کرد هەڵگرتنی بایکوتەکان و کەڵک وەرگرتنی ئێران لە بەرژەوەندی ئابووری بەشی سەەرکی بە رجامە .لایەنەکانی بەرجام لەخو بەیاننامەیدا جەختیان کرد لەسەر بەڵێنەکانی خوی لە پرسگەلێک وەکوو پاراستن و بەرز کردنەوەی پەیوەندی بەربڵاوتری ئابووری لە گەڵ ئێران پاراستن و بەردەوامیی کاریگەری دارایی بۆ هاوکاری لە گەڵ ئێران و درێژەی نەوت و شلەکی گازی بەرهەمی نەوتی و پەتروشیمی .