ئه‌یلوول 27, 2018 10:37 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی سێ قۆڵیی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ڕووسیاو تورکیا بەڕێوە چوو

وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ڕووسیاو تورکیا لە درێژەی ڕەوتی کۆبووننەوەکانی ئاستانە و دانیشتنەکەی تاران لە بنکەی ڕێکخراوەی نەتەوەکانیش پێکەوە دیدارو وتووێژیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،لەم دانیشتنەدا کە ھاوپەیوەند بوو بە دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەک بۆ قەیرانی سووریا، موحەممەد جەوادی زەریف ، سێرگێئی لاڤرۆف و مەولوود چاووش ئوغلو وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ڕووسیاو تورکیا سەبارەت بە ئاڵ و گۆڕەکانی سووریا بیروڕایان گۆڕییەوە.

خولی یەکەمی دانیشتنی سێ قۆڵیی سەرکردەکانی ئێران و ڕووسیاو تورکیا سەبارەت بە قەیرانی سووریا ناسراو بە کۆبوونەوەی سوچی ڕۆژی چوار شەممە ٢٢ی نوامبەری ٢٠١٧ لە شاری سوچیی ڕووسیا بەڕێوە چوو.

لەم دانیشتنەدا وڵاتانی ئێران و ڕووسیاو تورکیا وەک دەوڵەتەکانی دەستەبەرکاری ڕەوتی چارەسەر بوونی سیاسیانەی قەیرانی سووریا و چەسپاندنی سەقام و ئاشتی لەم وڵاتە ڕەوتی چارەسەر کردنی شەڕی نێوخۆیی سووریایان لێک دایەوە.

بەردەوامیی ھاوکارییەکانی نێوان ھەر سێ وڵاتەکە لە دانیشتنەکەی سوچی لە لایەن سەرۆک کۆمارانی ئەم سێ وڵاتەش پەسەند کراو ھەر سێ وڵاتەکە لە سەر ھاوکاری لە سووریا کە لە نۆ خولی دانوستانەکانی ئاستانەدا دەستەبەر کراوە و لە پاییزی ساڵی ڕابردووەوە لە ئاڵ و گۆڕە مەیدانییەکانی سووریادا خاڵێکی جێی سەرنجی بەدی ھێنا بوو، پێیان داگرت.

گەرەنتی دانی ڕاپەڕاندنی گەڵاڵەی پێکھێنانی ناوچەگەلی دوور لە ئاڵۆزی لە لایەن تاران و مۆسکۆو ئانکارا لە قەواخی دانوستانەکانی ئاستانە کاریگەرییەکی زۆری لە سەر خەباتی دژی داعش و کەم کردنەوەی تێکھەڵچوونەکان لە سووریادا ھەبووەو بووە ھۆی بەڕێوە برانی دانیشتنەکانی سوچی.

سەرپەیڤ