تشرینی یه‌که‌م 04, 2018 18:38 Asia/Tehran
  • وادەو بەڵێنی مۆسکۆ بۆ هەنگاوهەڵگرتن لەئاراستەی بەهێزکردنی هێزی بەرگریی سوریا

وەزارەتی بەرگریی سوریا بەڵێنی داوە، بەنیازە هەنگاوگەلێکی دیکە هەڵبگرێ پاش ڕادەست کردنی "ئێس-٣٠٠" بە سوریا، بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی بەرگریی ئەو وڵاتە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی سپۆتنیک، "سێرگئی ڤێرشینین" یاریدەری وەزیری بەرگریی ڕووسیا رۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند، سیستەمەکانی "ئێس-٣٠٠" کە خراوەتە بەردەست سوریا، ئاستیکی کوالیتی نوێ دەبەخشێ بەسیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئەو وڵاتە و رادەست کرانی ئەو سیستەمانە، هەنگاوگەلێکی دیکەشی لێدەکەوێتەوە.

سێرگئی ڤێرشینین وتیشی: ئێستا کە ڕادەست کرانی ئەو سیستەمانە بە سوریا، تۆکمە کراوە، گشت ئەو هەوڵ و هەنگاوانەی سێرگئی شۆیگو وەزیری بەرگریی ڕووسیا باسی کردبوون، بەتەواوەتی جێ بەجێ دەکرێ.

ئەو بەرپرسەی باڵای سەربازیی ڕووسیا پێی داگرت: ئەو هەوڵانە بێگومان ڕەوشی مەیدانی لە سوریا دەگۆڕێ.

فڕۆکەیەکی سەربازیی ئیلوشین-٢٠ی ڕووسیا ١٧ی سیپتەمبەر هاوکات لەگەڵ هێرشی چوار فڕۆکەی جەنگیی ئێف-١٦ی ئیسرائیل بۆسەر لازقییەی سوریا کرایەئامانج و تێکشکێندرا.

وەزیری بەرگریی ڕووسیا سێ شەممە١٨ی سیپتەمبەر لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بەرپرسایەتی خرانەخواری فڕۆکەی سەربازیی ئەو وڵاتەو کوژرانی سەرنشینەکانی بەتەواوەتی لەئەستۆی ئیسرائیلە.

ئیسرائیل تائێستا چەندین جار لەئاراستەی داکۆکی و پاڵپشتی لە تیرۆریستان، بنکەو بارەگاکانی سوپاو ژێرخانەکانی سوریای کردۆتەئامانج.

سەرپەیڤ