تشرینی یه‌که‌م 05, 2018 17:49 Asia/Tehran
  • بایکۆتە نوێکانی ئەمریکا لەدژی حێزبۆڵای لوبنان وکوریای باکووری

وەزاڕەتی خەزینە داری ئەمریکا لە داسەپانی بایکۆتە نۆێکانی هاوپێوەند لەگەڵ حیزبۆڵڵای لوبنان وهەروەها کوریای باکووری هەواڵی دا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕوێترز ، نوسینگەی کۆنترۆڵی داراییەکانی بیانی وەزاڕەتی خەزینەداری ئەمریکا بە بیانوی ئەو شتەی بۆ" تێکدانی کەناڵ وتوڕەکانی پشتیوانی ماڵی حێزبۆڵڵا" ناوی لیی براوە، شارومەندێکی لوبنانی بە ناوی " محەممەد عەبدوڵڵا ئەلئەمین" وحەوت کۆمپانیایەک کە ئیدعا دەکرێت ناوبراو خاونیانە بە لیستی بایکۆتە کانی خۆی زیادی کرد. لە بەیا ن نامەی وەزاڕەتی خەزینە داری ئەمریکادا هاتووە کە واشنتۆن لە ساڵی ٢٠١٨" فرەتر لە هەرکاتێکی تر بایکۆتەکانی هاوپێوەند بە حێزبۆڵڵای لوبنانی دارشتووە. نوسینگەی کۆنترۆڵی داراییەکانی خارجی وەزاڕەتی خەزینەداری ئەمریکا لە بەیان نامەیەکی تر یش لە داسەپانی بایکۆتە نوێکان لەگەڵ کوریای باکوور هەواڵی دا کە ناوی کۆمپانیایەک ودوو شارومەندی تورکیەیش لە نێوان بایکۆت کراوەکان بەرچاو دەکەوێت. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، کۆمپانیای تورکیەیی کە کەوتووەتە  بەر بایکۆت ناوی گروپی نێودەوڵەتی " فالکون ئیس ئای ئایە . شارومەرندێکی کوریای باکووریش کەوتووەتە بەر  بایکۆتە نوێکانی ئەمریکا. کردەوە یەک لایەنە وواوە یاساییەکانی ئەمریکا لە پەیوەست بوون بە بایکۆتەکان وداسەپانی زەخت وگوشار، لەژێر ناوی خۆربەجۆر، شەپولێک لە نەیارەتیەکانی جیهانی لەدژی ئەم وڵاتە وەڕێ خستووە.

سەرپەیڤ