تشرینی یه‌که‌م 09, 2018 18:31 Asia/Tehran
  • نیۆیۆرک تایمز: کوژرانی خاشقچی هێمای هاوهەڵوێستبوونی ترامپ لەگەڵ دیکتاتۆرەکانە

رۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز، نووسی؛ کوژرانی رۆژنامەوانی ڕەخنەگری رژیمی سەعوودی ، هێمای هاوکاری وهاوهەڵوێستیی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەگەڵ دیکتاتۆرەکانە.

ئەو رۆژنامە ئەمریکییە لەڕاپۆرێکدا بەئاماژە بە کەمتەرخەمیی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆمار و بەرپرسانی دیکەی ئەمریکا لەحاند کوژرانی جەمال خاشقچی رۆژنامەوانی نەیاری رژیمی سەعودی نووسی: ئەمریکا ئیدی بەڕواڵەتیش داکۆکی لە بەهاکانی لیبراڵ ناکا.

لەو ڕاپۆرەدا هاتووە: "محەممەد بن سەلمان" پاشمیری عەرەبستان بکوژێکی بێ بەزەییە کە بە بێ دەنگەلێکردنی ترامپ درێژە بەتاوانکارییەکەی دەدا چونکە خودی ترامپیش لەباری هەست بە غرور و لەخۆبایی بوون، جۆرێک نزیکیی تاکەکەسی لەگەڵ سەرانی رژیمی سەعوودی هەیە.

نیۆیۆرک تایمز هەروەها لەدرێژەدا دەنووسێ: لە مێژووی ئەمریکا هیچ سەرۆک کۆمارێک ئەوەندەی ترامپ لایەنگری سەعوودییەکان نەبووە.

جەمال خاشقچی رۆژی سێ شەممە دووی ئۆکتۆبر، پاش چوون بۆ کۆنسولخانەی عەرەبستان لە ئەستەمووڵی تورکیا بێ سەروشوێن بوو.

میدیاکان ڕاپۆریان دا کە تەرمی خاشقچی بەشێوەی شێوێندراو و بە شوێنەواری فراوانی ئەشکەنجە لە ئەستەمووڵ دۆزراوەتەوە.

ناوی خاشقچی، لە پێڕستی کەسانی گیراو و داواکراوی رژیمی ئالی سەعوود دایەو ناوبراو لەترسی گیران، لە دەرەوەی عەرەبستان دەژیا.

سەرپەیڤ