تشرینی یه‌که‌م 10, 2018 16:24 Asia/Tehran
  • لاریجانی: ئەمریکا لە دووی زاڵبوونی ئیسراییل بەسەر ناوچەیە

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامی ئێڕان لە دیدار وچاوپێکوتنی سەرۆک پەرلەمانی عێڕاق بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە ئەمریکا لەدووی جێ بەجێ کردنی گەڵاڵەیەک لە مەڕ زاڵبوونی ئیسراییل بەسەر ناوچەیە ، لەسەر پێویستی زاڵبونی پێوەندی ئێران وعێراق جەختی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مەجلیس، عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی ئێران ڕۆژی سێشەممە لە دیدار وچاوپێکەوتنی " محەممەد حەلبوسی " سەرۆک پەرلەمانی عێراق لە پەراوێزی سێهەمین کۆبوونەوەی پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئەندامی یەکیەتی ئابووری ئورئاسیا لە ئانتالیای تورکیا ، وێڕای وەبیرهێنانەوەی پێوەندی پتەوی ئێران وعێراق وتی: بڕێک لەدووی بەدی هێنانی ئاڵوزی وکێشە نانەوە لە نێوان ئێران وعێراقن، بەڵام هیچکات سەرکەوتوو نابن. لاریجانی بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە کۆمپانیە ئێرانیەکان دەتوانن لە بواری پیشە سازی وکشت وکاڵ لەگەل عێراق هاوکاریان هەبێت ، وتی: کۆماری ئیسلامی ئامادەیی هەیە ، لەهەر کات وزەمانێک کە پێویست بێت لە گشت بوارەکان یارمەتی عێراق بدات. سەرۆکی پەرلەمانی عێراقیش لەم دیدار وچاوپێکەوتنەدا وێڕای ڕێزگرتن لە ئێران بە هۆی بەشداری کردنی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریسم ولەناوبردنی داعش لە عێراق لەسەر پێویستی پاوەجیی پێوەندی نێوان دوو وڵات پیداگری کرد. حەلبوسی وێڕای ،مەحکوم کردنی بایکۆتەکانی ئەمریکا لە دژی ئێران، پیداگری کرد: عێڕاق هەوڵ ئەدات لە ڕێگەی گەشە وپەرەی پێوەندیەکانی ئابووری لەگەڵ ئێران ، لە زەخت وگوشاری سەرچاوەگرتوو لە بایکۆتەکان کەم بکاتەوە. سەرۆک پەرلەمانی عێراق هەروەها بە ئاماژەدان بە هەوڵی بڕێک لە وڵاتان بۆ بەدی هێنانی ناکۆکی لە ناوچە، وتیشی : هەرئێستاکە دەبێ دیپلۆماسی پەرلەمانی لە نێوان ئێران وعێراق بەهێز بکرێت وهەروەها دەبێ کردەوەی بەربڵاو لە مەڕ لابردنی مەسەلەکانی بەردەم لە ناوچە ئەنجام بێت. سێهەمین کۆبوونەوەی پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئەندامی یەکیەتی ئابووری ئورئاسیا بە بەشداری ٢٠کەس لە سەرۆک پەرلەمان وشاندەکانی پەرلەمانی کە هەژدە وڵاتی ئاسیایی وئوروپایی ئەمرۆ لە شاری ئانتالیا دەستێبەکار کرد.

سەرپەیڤ