تشرینی یه‌که‌م 10, 2018 18:02 Asia/Tehran
  • ئەمریکا لەمەڕ لاواز بوونی دەسەڵاتی ئابووریی دۆڵار پەرۆشە

گۆڤاری واشنتۆن فری بەیکن، لە وتارێکدا ئاماژەی کردووەتە ناکۆکی بیروڕای نێوان ئەندامانی حکوومەتی ئەمریکا بە مەبەستی پچڕانی ڕەوتی دەسڕاگەیشتنی ئێران بە تۆڕی جیهانیی سویفت.

ستیڤ مێنۆچین، وەزیری سامان و خەزانەداریی ئەمریکا

ئەم گۆڤارە لە زمان سەرچاوە ئاگادارەکانی کۆشکی سپییەە نووسیویە کە تاقمێک بە سەرۆکایەتیی ستیڤ مێنۆچین، وەزیری سامان و خەزانەداریی ئەمریکا هەوڵ دەدەن پەیوەندی ئێران لەگەڵ ئەو تۆرە جیهانییە بپارێزن هەتا بەو چەشنە دانوستانی دراڤیی نێوان ئێران و هاوپەیمانە بازرگانییەکانی هەروا بەردەوام بێت. هەڵبەت ئەم گۆڤارە ئامانجی ئەم تاقمەی بە پاراستنی بەرجام و دنەدانی ئێران بۆ مانەوە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، نرخاندووە.

بەم حاڵەوە پێدەچێت، جگە لەم ئامانجە، کاربەدەستانی باڵای دراڤی و بانکیی ئەمریکا و لەوانە وەزیری سامان و خەزانەداریی ئەم وڵاتە لەهەوڵی ئەوەدابن رێگە بگرن بە پێکهاتنی داڕشتێکی سەربەخۆی گواستنەوەی پارە لە جیهاندا.

سویفت

کەڵکی نابەجێ وەرگرتنی واشنتۆن، بەتایبەت حکوومەتی ئێستاکەی ئەمریکا لە توانستە بانکییەکان و دەوری دۆلار لە پەیوەندییە بازرگانییەکانی ئاستی جیهان، بووەتە هۆی ئەوەی تا زۆربەی دەورگێڕانی داڕشتی دراڤیی جیهان لەپێناو ئامانجی پێکهێنانی مەکانیسم و سیستەمی سەربەخۆی بەبێ دۆڵار، هەنگاو هەڵبگرن.

یەکیەتیی ئەورووپا بۆ دابین کردنی داواکارییەکانی ئێران و پاراستنی بەرجام بەڵێندار بووە لە ئاست ڕێكخستنی تۆڕێک کە بە بێ کەڵك وەرگرتن لە دۆڵار و بانکە ئەمریکییەکان، بوار بۆ پەیوەندی و دانوستانی دراڤی لەگەڵ ئێران خۆش بکات. دەگوترێ ئاوەها سیستەمێک کە بە "سویفتی ئەورووپی" ناودێر کراوە، دەسپێکەکە بۆ کۆتایی ڕەوتی زاڵیەتیی دۆڵار لەسەر جیهاندا.

هەتا چەند ساڵ لەمەو پێش، زۆربەی وڵاتانی جیهان پێیان باشتر بوو زۆربەی پاشەکەوتی دراڤی بیانی خۆیان بە دۆڵار ڕابگرن و لە تۆڕی بانکیی ئەمریکی کەڵك وەربگرن بەڵام ئێستاکە و پاش تەشەنە سەندنی ڕەوتی کەڵکی نابەجێ وەرگرتنی ئەمریکییەکان لە توانستەکانی دۆڵار لە پێناو پرسە سیاسییەکاندا، وڵاتان لەپێناو جێگیر کردنی شێوازێکی نوێ لە جیاتی دۆڵار هەنگاو هەڵدەگرن کە لەوانە دەکرێ ئاماژە بکەینە، پاشەکەوتی دراڤی بیانی و دانوستانی کاڵاکان و خزمەتگوزاری بە دراڤی نیشتمانی و ئەنجام، سڕینەوەی دەوری کاریگەری دۆڵار لە دانوستانە بازرگانییەکان.

هەر بۆیە گومان لەوەدا نییە بێتوو ئەورووپییەکان پێیان بکرێت بە بێ پاڵدانەوە بە دۆڵار و ڕێکخراوە دراڤییەکانی ئەمریکا و لەوانە تۆڕی جیهانیی سویفت، هاوکارییەکانیان لەگەڵ ئێران بەردەوام بکەن، ئەم شێوازە زۆر خێرا لەلایان وڵاتانی دیکەشەوە دەکارئەهێنرێت. لەبەرئەوەش کاربەدەستانی وەزارەتی سامان و خەزانەداریی ئەمریکا بۆ ڕێگری لە هەڵوەشانەوەی زاڵیەتیی دۆڵار لەسەر ئابووری جیهان، خوازیاری بە ئاوەڵا ‌هێشتنەوەی دەرگاگەلێکن بە مەبەستی گواستنەوەی پارە لە نێوان ئێران و ئەمریکا لە تۆڕی جیهانیی سویفتدا هەتا هەردووک لا بیانوویێک بۆ پێکهێنانی سیستەمێکی نوێی سەربەخۆ و جیاواز لە ڕێکخراوە دراڤییەکانی ئەمریکایان، بەدەستەوە نەبێت.

 

 

سەرپەیڤ