شەڕی دیپلۆماتیکی ئێران لە گەڵ ئەمریکا و رژێمی سعودی لە رێکخراوی نەتەوەکاندا
نوێنەری ئێران لە لیژنەی یەکەمی کۆمەڵی گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان لەشەڕێکی دیپلۆماتیکدا لە گەڵ هاوشانانی ئەمریکی و سعودیی خۆیدا گوتی : عەرەبستان ، پاشایەتی تیرۆرە کە تەنانەت رۆژنامەوانانیش لە هەنگاوە تیرۆریستیەکانی لە ئەماندا نین .
بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، "موحەممەد حسێن غەنی یی" سەر لە ئێوارەی هەینی لە دانیشتنی کومیتەی ئاسایش و چەکداماڵینی حەفتنا وسێهەمین کۆمەڵی گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان لە نیۆیۆرک ، لە وڵامی لێدوانە دژە ئێرانیەکانی نوێنەری عەرەبستان کە ئێرانی تاوانبار کرد بە ناردنی موشەک بۆیەمەن گوتی : ئەم بانگەشە ساختەییانە بۆشاردنەوەی تاوانکاریە جەنگەیکانی سعودی لە یەمەنە .
غەنی یی بە ئاماژە بەوەی کە عەرەبستان سێهەمین وڵاتی خەرجکەر لە جیهاندایە بۆ کڕینی چەکەمەنی وتیشی : عەرەبستان هەر ئەم چەکانە بۆ نەهێشتنی کەسانی ئاسایی دەکار دێنێ بە تایبەتی مناڵان لە یەمەن لە قوتابخانەکان ، پاسەکانی قوتابخانەکان و شوێنە ئایینی و پزیشکیەکان .
نوێنەری ئێران لە کومیتەی یەکەمی کۆمەڵی گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە ناوی سعودی و رژێمی زایۆنی ، یەکسانە بە تیرۆریسم ، جەختی کردەوە : عەرەبستان و رژێمی زایۆنی گەورەترین بنێری تیرۆریسم لە ناوچەکەدان .
غەنیی هەروەسا لە کاردانەوە بە لێدوانە دژە ئێرانیەکانی نوێنەری ئەمریکا کە ئێرانی تاوانبار کرد بە ناردنی موشەک بۆ یەمەن گوتی : لێدوانە دژە ئێرانیەکانی نوێنەری ئەمریکا بێ بنەمایە چونکە ئێران لە دژی تیرۆریستان لە ناوچەکەدا خەبات دەکات و بانگێشتی وڵاتانی ناوچەش دەکات بۆ نەهێشتنی تیرۆریسم پێکەوە هاریکاری بکەن .
نوێنەری ئێران لە کومیتەی کۆمەڵی گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان وتیشی : ئێران لە کاتێکدا بەرەنگاری تیرۆریستان دەبێتەوە کە وڵاتانی دیکە بە داکۆکی دارایی لەوان ، تیرۆریستان لە سوریاوە بۆ ئەفغانستان دەگوازنەوە .