تشرینی یه‌که‌م 13, 2018 11:24 Asia/Tehran
  • پێداگریی سەرلەنوێی یەکیەتی ئوروپا لەسەر پێبەندیی بە بەرجام

سەرۆکی لیژنەی سەقامی دارایی یەکیەتی ئوروپا بە رەخنەگرتنی پاڵەکی لە چوونەدەری یەک لایەنەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ناڤۆکی ئێران جەختی کردەوە ، یەکیەتی ئوروپا پێبەندی بەرجامە .

بەپێی راپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی بلومبێرگ ، ڤاڵدیس دۆمبرۆڤسکیس ، بەرپرسی لیژنەی سەقامی دارایی یەکیەتی ئوروپا گوتی ، ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتومی چەندین جار پێبەندبوونی ئێرانی بە رێککەوتنی ناڤۆکی ( بەرجام ) پشتڕاست کردووەتەوە و یەکیەتی ئوروپاش پێبەندی ئەم رێککەوتنەیە .

دۆمبرۆڤسکیس  بە ئاماژە بە چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجام وتی ، لە بارەی داسەپاندنی بایکۆتە باسکراوەکان کە پێوەندی بە رێککەوتنی ناڤۆکیی ئێرانەوەیە ناکۆکیی لە بۆچووندا هەیە .

ئەم کاربەدەستە ئوروپیە وتیشی ، لە چاوپێکەوتنی ئەم دواییانەی لە گەڵ وەزیری خەزنەداریی ئەمریکا جەخت لەوە کرایەوە دەبێ خۆبواردن بکرێ لەو کارانەی کە  کار دەکەمەسەر ژێرخانی دارایی نێودەوڵەتی چونکە دەبێتە هۆی چەند پارچە بوونی تۆڕی دارایی جیهانی کە لە رێگەی سویفتەوە بەدی هاتووە . 

دۆمبرۆڤسکیس  وتیشی ئەگەر ئەم میکانیزمە چەند پارچە بکرێ و وڵاتانی جیاجیا بیانەوێ میکانیزمی جیای خۆیان رەچاو بکەن ، سیستمی دارای نێودەڵوەتیی شەفافبونی خۆی لە دەست ئەدات .

حکومەتی ئەمریکا هەشتی مای٢٠١٨ لە کردەیەکی یەکلایەنەدا، وێڕای چوونەدەر لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ، گەڕانەوەی ئابلۆقەکانی ئەو وڵاتە بەدژ ئێرانی ڕاگەیاند.

بەریتانیا، فەڕانسە، رووسیا، چین، ئاڵمان ویەکێتی ئوروپا وەک لایەنەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی جەختیان کردووە کە لەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە داکۆکی دەکەن و پێوشوێنی میکانیزمە دراڤییەکان دەگرن بۆ پاراستنی پەیوەندییە بازرگانییەکانیان لەگەڵ ئێراندا سەرباری سەپێندرانی بایکۆتەکانی ئەمریکا.

سەرپەیڤ