تشرینی یه‌که‌م 13, 2018 16:40 Asia/Tehran
  • واشینتۆن پوست: ترامپ لە وڵاتانیسەرە ڕووی  عەرەبی پشتیوانی دەکات

ڕۆژنامەی واشینتۆن پوست نووسیی: سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەرەڕوویی عەرەبی پێ باشتر بوو بە رۆژنامەوانی ڕەخنە گری ڕژێمی سەعودی .

ڕٶژنامەی واشنتۆن پوست نووسیی: دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا وێڕای پشتیوانی لە سەرەڕووی عەرەب ، کردەوەیەکی وەها کە پێشان بدات شایەت وبەڵگەی هاوپێوەند بە ڕەفتاری ناڕەوای عەرەبستان ، ناوبراوی هان دا بە تێکدانی پێوەندی نێزیکی خۆی لەگەڵ ڕژێمی سەعودی ، ئەنجام نەداوە.ترامپ لە چەند وتووێژ لە کاتی بێ سەروشوێن بوونی " جەماڵ خاشوقچی" ڕۆژنامەوانی ڕەخنە گری ڕژێمی عەرەبستانی سەعودی، پاڕاستنی گرێبەستی فروشرانی چەکەمەنی بە بایخی فرەتر لە سەد ملیارد دوڵارلەگەڵ سەعودیەکانی بە پێویست زانی. سەرۆک کۆماری ئەمریکا پێشتر لە بیروڕادەربڕێنێکی سوکایەتی پێکارانە لەمەڕ عەرەبستانی سەعودی، هاوپەیمانی نێزیکی خۆی وتی: بە مەلەک سەلمان پاشای عەرەبستان وشداری داوە بەبێ پشتیوانی سوپای ئەمریکا دوو حەوتەیش لە سەر دەسەلات نامێنێتەوە. ترامپ بێ سەروشوێن بوونی خاشو‌قچی بە ڕوداوێک زانی کە لە تورکیا و لە پێوەندی لەگەڵ شارومەندێکی سەعودی ڕووی داوە وهەربەم هۆیەوە پێوەندیەکی بە واشنتۆنەوە نیە. ترامپ هەروەها بەبڕانە سیاسەتی ئەمریکا لەگەڵ عەرەبستانی سەعودی وئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی هاوئاهەنگ کردووە. جەماڵ خاشوقچی دوهەمی ئۆکتۆبەر، دوای هاتنی بۆ کونسولگەری عەرەبستان لە ئەستەموڵی تورکیا بێ سەروشوین بوو. میدیاکان چەند ڕۆژ دوایی ڕاپۆرتیان دا کە تەرمی خاشوقچی، تێکە تیکە کراوە وبە دیاری بوونی زۆری ئەشکەنجە لەسەر جەستەی لە ئەستەموڵ دۆزراوەتەوە. 

سەرپەیڤ