تشرینی یه‌که‌م 13, 2018 18:12 Asia/Tehran
  • داخوازی یەکیەتی ئوروپا بۆ توێژینەوەی تۆکمەوتەواو لەمەڕ وون بوون وبێ سەروشوێن بوونی خاشوقچی

یەکیەتی ئوروپا خوازیاری دەسپێکرانی توێژینەوەیەکی تۆکمە لەمەڕ پرسی وون بوونی ڕۆژنامەوانی ڕەخنە گری ڕژێمی عەرەبستان لە نێو خاکی تورکیا بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئاناتۆلی " مایا کوسیانچیچ" وتەبێژی کومسیۆنی ئوروپا وتی: ئەم کۆمسیۆنە بە ئاگاداری کاربەدەستانی عەرەبستانی سەعودی گەیاندووە کە دەبێ توێژینەوەیەکی ڕوون وگشداگر لەمەڕ وون بوونی" جەماڵ خاشوقچی ئەنجام بێت. کوسیانچیچ وتیشی" : ئوروپا داواکاری خۆی بەشێوەی زۆر ڕوون وشەفاف وئاشکرا وهەروەها لە رێگەی پێوەندی ڕاستە وخۆ لەگەڵ کاربەدەستانی عەرەبستانئ هێناوەتە ئاراوە. بە پێی داواکاری وڵاتانی جۆربەجۆر، هێشتا عەرەبستان وەڵامێکی ڕوونی لە مەڕ چارەنووسیی خاشوقچی نەداوە بە دەستەوە. جەمال خاشوقچی دوهەمی ئۆکتۆبەر ، دوای چوون بۆ کۆنسۆلجانەی عەرەبستان لە ئەستەموڵی تورکیا وون بوو. میدیاکان چەندڕۆژ دوایی ڕاپۆرتیان دا کە تەرمی خاشو‌قچی تیکە تیکە کراوە وئەشکەنجە لە سەر جەستەی ناوبراو زۆرە. ناوی خاشوقچی ، لەناولیستی کەسانی دەسگیرکراو ولە ژێر لێپێچێنەوەی ڕژێمی ئالی سەعودی دابوو وناوبراو لە ترسی دەسگیرکران، لەدەرەوەی عەرەبستان دەژیا.

سەرپەیڤ