تشرینی یه‌که‌م 13, 2018 18:14 Asia/Tehran
  • پەرەسەندنی ژماری منداڵانی پەنابەری بێ سەروشوێن  لە ئاڵمانیا

ژماری پەنابەرانی کەم تەمەن لە ئاڵمانیا کە وون دەبن ، ڕوولە پەرەسەندنە وئەمە لە دۆخێکدایە کە ژماری پەنابەرانێک کە هاتوون بۆ ئاڵمانیا ماوەیەکە ڕوولە کەمبوونە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئالمانیا ، " هولگر هوفمان" سەرۆکی ئەنجومەنی خیرومەندی " ئاسودەیی " چالاک لە بواری کاروباری منداڵان لە ئاڵمانیا وتی کە کاربەدەستانی ئەم وڵاتە لە مەر چارەنووسیی نێزیک بە ٩٠٠پەنابەری کەمتر لە چواردەساڵ لەم وڵاتە هیچ زانیاریەکیان نیە، وێڕای ئەمەکە ژماری منداڵانی بێ سەروشوێن لە مانگی ئۆکتۆبەری لە ٨٩٥ کەس گەیشتە ٩٠٢کەس. هوفمان وتی . زانیاری نوێ ، وشداردەرەوپیداگری دەکات لەسەر ئەمەکە وڵاتەکان لە سەرانسەری یەکیەتی ئوروپا دەبێ  پشتیوانی بکەن لە  پەنابەرانی کەم تەمەن .هوفمان وتی کە گروپە تاوانکارەکان لە سەرانسەری قارەی ئوروپا روولە پەرەن وهەوڵ ئەدەن هەتا پەنابەرانی کەم تەمەن هان بدەن تا ئیمکاناتی ڕەسمی پشتیوانیانە قەبوڵنەکەن وهەربەم هۆیەوە، زۆرێک دەبنە قوربانی مەسەلەکانی جنسی ویا قاچاخچی مرۆڤ ومادە هۆشبەرەکان ویا ئەمەکە هانیان ئەدەن کە سواڵکەری بکەن. سەرۆکی خیرومەندی " ئاسودەیی " وتی بەم حاڵەوە کردەوەی پێویست بۆ پێشگیری لە کردەوەگەلی ئاوەها لە ئاڵمانیا بە هۆی نەبوونی زانیاری پێویست لەمەڕ ئەمە کە بۆ چی وچلۆن منداڵان وون دەبن ، کارایی نەبووە. قەیرانی پەنابەران وکۆچبەران ، دوابەدوای سیاسەتەکانی دەسوەردەرانەی ڕۆژئاوا لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین وباکووری ئافریقا لە ساڵەکانی ئەم دواییە ، وڵاتانی ئوروپایی گرتووەتەوە. ناکۆکی قوڵی ئەم وڵاتانە لە بواری سیاسەتەکانی هاوپێوەند بە پەنابەران لە کۆبوونەوەی سەرۆکانی یەکیەتی ئوروپا لە مانگی ژوئەنی ٢٠١٨ بە گشتیی دەرکەوت.

سەرپەیڤ