تشرینی یه‌که‌م 13, 2018 19:25 Asia/Tehran
  • باڵوێزی ڕووسیا لە لوبنان: بڕیاردان بە وەلام دانەوە بە هەر دەسدرێژیەک لە ئیختیارات وئەستۆگریەکانی سووریایە

باڵوێزی ڕوسیا لە لوبنان پیداگری کرد: تواناییەکانی بەرەڤانیانەی سووریا لە دژی هەرجۆرە دەسدرێژیەکی بەهێزکراو وبڕیار بۆ وەلام دانەوە بە هەرجۆرە دەسدرێژیەک لە ئیختیارات وئەستۆگریەکانی سووریایە .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری تەسنیم ،" ئیلکساندر زاسپکین" باڵوێزی ڕوسیا لە لوبنان ڕۆژی شەممە لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی لوبنانی ئەلمەیادین لەمەڕ سووریا وتی: هاوکاری نێوان لایەنەکانی نیودەوڵەتی لە سووریا بەپێی مەبەست وئامانج وبەرژەوەندی هاوڕەوت وهاوئاهەنگ نیە ، بەڵکۆ هاوکاری لە بوعدو ڕەهەندی هاوبەشە. باڵوێزی ڕوسیا لە لوبنان پیداگری کرد ، هەڵوێستی سووریا بۆ ڕوسیا بە تایبەت لە بواری وەرگرتنەوەی دەسەڵاتدارەتی بۆ خۆی پرسی سەرەکیە. زاسپکین لەمەڕ دۆسیەی فەلەستین وپیلانی ئەمریکایی زایونی بە ناوی مامەلەی سەدە لەدژی پرسی فەلەستین ڕایگەیاند: ئەوشتەی کە لەبارەی مامەلەی سەدە ناوی دەبردرێت وقسەی لیی دەکرێت ، لەڕوانگەی ڕوسیا وە ڕەت کراوەیە چونکە لەگەڵ مافی گەلی فەلەستین لە گەڕانەوە وئازادی دژبە یەکن. بە پێی گەڵاڵەی بە ناو مامەلەی سەدە ، ئیسراییل بەرپرسایەتی ئەمنیەتی بەشێکی گەورەی ڕۆخی خۆرئاوایی چۆمی ئەردەن وتێپەڕگەی سنووری دەگرێتە دەس وتەنیا گەڕەکەکانی عەرەبی قودسی ڕٶژهەڵاتی پەیوەست دەبن بە وڵاتی فەلەستین وغەززە بە مەرجی ڕێککەوتنی حەماس بە چەک داماڵین ، لەگەڵ وڵاتانی نوێی فەلەستین تێکلاودەبێت.

سەرپەیڤ