تشرینی یه‌که‌م 16, 2018 10:30 Asia/Tehran
  • خۆشڕوو: هەڕەشە کردن لە وڵاتان ئامرازی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا

نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، هەڕەشە کردن لە وڵاتانی بە ئامرازی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا زانی کە گیرۆدەی بووە و وتی: ئەنجامی ئەم پرۆسەیە، لاواز کردنی ڕێکخراوی نەتەوەکان و جاڕنامەکەیەتی.

"غوڵامعەلی خۆشڕوو" ڕۆژی دووشەممە لە لێژنەی شەشەمی کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کە بە تەوەرەی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوە چوو وتیشی؛ قەدەغەی هەڕەشە کردن و زۆرەملی نواندن لە گرینگترین دەسکەوتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانە کە وێرای زۆرە ملی نواندن و هەڕەشە و گوڕەشە لەم و لەو، بن پێ کردنی یاسا و ڕێسا سەرەکی و بنەڕەتییە نێودەوڵەتییەکان و جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بووە و پلە و پێگە و مەشرووعییەتی نەتەوە یەکگرتووەکانی خستۆتە مەترسییەوە.

نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ئاماژەی کردە هەڕەشە کران لە وڵاتان کە بێتوو دەنگ بە بڕیارنامەیەکی تایبەت نەدەن یارمەتیی دراوییان لێ دادەبڕن و یان لە کۆڕی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هەڕەشەیان لێ دەکەن، وتی: نووسینی ناوی ئەم وڵاتانە لە لایەن ئەمریکاوە هەر لەم ئاراستەیەدا ئەنجام دەبێ.

خۆشڕوو بە ڕەخنە لە بایکۆتە یەکلایەنەکان، وەها کردەوەگەلێکی لە بواری ئەخلاقییەوە بە هەڵە و پاسانەدراو وەسف کرد کە زەبر لە یاسا و ڕێسا نیودەوڵەتییەکان دەدات و مافی گەشانەوەی  و پێشکەوتنی گەلان و هەموو یاسا و ڕێساکانی مافی مرۆڤ بنپێ دەکات.

ناوبراو هەروەها ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێرانی بە ڕێککەوتنێکی سەرکەوتوو وەسف کرد و پێی داگرت: دەوری نگەتیڤ و تێکدەرانەی ئەمریکا و بەتایبەت هەوڵی دەوڵەتی نوێی ئەم وڵاتە بۆ تێکشێواندنی ئەو ڕێککەوتنە و داسەپێندرانی بایکۆت لە لایەن ئەمریکاوە، بە مانای سزادانی بە کۆمەڵ و بنپێ کردنی مافی مرۆڤە.

سەرپەیڤ