تشرینی یه‌که‌م 16, 2018 18:03 Asia/Tehran
  • کوژرانی نۆزدە  لاشەڕ وسیڤیلی ئەفغانستانی لە پەلاماری فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەمریکا

سەرچاوەیەکی ئاسایشی ئەفغانستان ڕایگەیاند، لە ئاکامی پەلاماری فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەمریکا بۆسەر ناوچە ئاوەدانەکانی ویلایەتی هیلمەند لەباشووری ئەفغانستان، نۆزدە کەسی سیڤیل کوژراون.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ سێ شەممەی هەواڵدەریی تەسنیم بەگێڕانەوە لەو سەرچاوە ئاسایشیە، لە هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەمریکا بۆسەر ناوچە ئاوەدانەکانی شاری "نادعەلی" سەر بەویلایەتی هیلمەند، سی کەسی دیکەش بریندار و چوار ماڵیش بەتەواوەتی وێران بوون.

ژمارێک منداڵ و ژنیش لەنێو کوژراوانو بریندارانی ئەو پەلامارەدا بەرچاو دەکەون.

سەرباری نەیارەتی خەڵک، نوێنەرانی پەرلەمانەکان و کەسایەتییە سیاسی ومەزهەبییەکانی ئەفغانستان، ئەمریکا هەروا بەبیانووی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم درێژە دەدا بە پەلامارەکانی بەدژ ناوچە ئاوەدانەکانی ئەو وڵاتە.