محەممەد بن سەلمان: هاوڕێ لەگەڵ ئەمریکا ، ڕووبەڕووی کێشەکان دەبینەوە
وەلیعەهدی سعودی لە دیدار لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕوو لە ناوبراو وتی : پێکەوە بەرەوڕووی گرفتەکان دەبینەوە ر، ئێمە هاوپەیمانی کۆنین.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە ئاسۆشێتێدپرێس، مایک پۆمپێئو وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ سێ شەممە لە سەفەر بۆ عەرەبستانی سعودی و دوای چاوپێکەوتن لەگەڵ سلێمان بن عەبدولعەزیز شای سعودی، لەگەڵ محەممەد بن سەلمان وەلیعەهدی ئەم وڵاتەش دیداری کرد و سەبارەت بە بێ سەروشوێن بوونی جەمال خاشوقچی ڕەخنەگری ڕیاز لە کونسوڵخانەی عەرەبستان لە ئەستەمووڵی تورکیا لەگەڵ ناوبراو قسەی کرد.
وەلیعەهدی سعودی لەم دیدارەدا وتی : ئێمە هاوپەیمانی کۆن و لەمێژینەین. ئێمە لەگەڵ یەکتر بەرەوڕووی گرفت و کێشەکان دەبینەوە چ لە ڕابردوو و چ ئێستا و چ لە داهاتوودا .
شیاوی باسە جەماڵ خاشوقچی دووهەمی ئوکتوبەر بۆ کاری هاوپێوەند لەگەڵ سەنەدوبلەڵگەکانی گەیشتە کونسوڵخانەی عەرەبستان لە ئەستەمووڵ و بە وتەی دەزگیرانەکەی کە چاوەڕوانی بووە ئیدی لە بیناکە نەهاتوەتە دەر.
کاربەدەستانی سعودی ئیدیعایان کردووە ئەم نووسەر و ڕۆژنامەوانە پەنجاونۆساڵانەیە لە کونسوڵخانە دەرکەوتووە بەڵام میدیاکان ڕاپۆرتگەلێکیان سەبارەت بە کوژران و ئەنجن ئەنجن بوونی تەرمەکەی لەنێو کونسوڵخانەی عەرەبستان، بڵاو کردوەتەوە.