تشرینی یه‌که‌م 18, 2018 14:51 Asia/Tehran
  • ئەمریکا نەیاری سیاسەتەکانی یەکێتیی ئەورووپایە لە مەڕ پاراستنی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام

باڵوێزی ئەمریکا لە یەکێتیی ئەورووپا وتی: واشێنگتۆن نەیای ھەڵوێستی ئەورووپایە لە مەڕ پاراستنی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام لەگەڵ ئێران دا.

گۆردۆن سۆندلەند باڵوێزی ئەمریکا لە یەکێتیی ئەورووپا ڕۆژی چوارشەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنیی یۆرۆنیوز پێی داگرت: ئەمریکا لەگەڵ ھەڵوێستی یەکێتیی ئەورووپا لە ھەمبەر کۆماری ئیسلامیی ئێران و ھەنگاوەکانی ئەم یەکێتییە بۆپاراستنی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام دوای کشانەوەی ئەمریکا لەم ڕێککەوتنە، نەیارە.

گۆردۆن سۆندلەند بانگەشەی کرد، میکانیزمی تایبەتیی یەکێتیی ئەورووپا کە بەنیازی خۆ دزینەوە لە بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی ئێرانە، کاریگەریی نابێت، چونکو زۆربەی کۆمپانیاکان ھاوکاریی ئاوا داڕشتێک ناکەن.

باڵوێزی ئەمریکا لە یەکێتیی ئەورووپا وتیشی: کۆمپانیا بیانییەکان دەبێ ھەڵبژاردنی بۆ بکەن، یان لەگەڵ ئێران و یان لەگەڵ ئەمریکادا سات و سەودایان ھەبێت و ناتوانن لەگەڵ ھەردووک وڵاتەکەدا سات و سەودایان ھەبێت.

داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ھەشتەمی مانگی مای  ٢٠١٨  وێڕای دووپات کردنەوەی ھێندێک بوختانی بێ ناوەڕۆکی دژی ئێران کشانەوەی یەکلایەنەو نایاسایی وڵاتەکەی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام و گەڕاندنەوەی بایکۆتەکانی سەر ئێرانی ڕاگەیاندو بەردەوام لە ھەوڵی ئەوەدایە ھەتا گوشارە ئابوورییەکانی سەر ئێران زیاتر بکات. ئەو ھەنگاوە یەک لایەنەیەی ئەمریکا لە بەر پێشێلکردنی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ دژایەتیی بەربڵاوی جیھانی دا بەرەوڕوو بووەتەوەو وڵاتانی جۆربەجۆری جیھان ڕایانگەیاندووە کە پشتگری لە بایکۆتە دژی ئێرانییەکانی ئەمریکا ناکەن. لە بەرامبەردا ئێرانیش لە ئاراستەی پاراستنی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەبێ ئەمریکا دەرفەتی ئەوەی بە ئەورووپییەکان داوە ھەتا میکانیزمێک بۆ پاراستنی ڕێککەوتنەکە پێک بھێنن. ھەر لەم پەیوەندییەدا کۆماری ئیسلامیی ئێران سکاڵاشی لای دیوانی نێونەتەوەیی دادپەروەریی دەربڕیوەو ئەم دیوانەش لە یەکەم بڕیاری دا بە قازانجی ئێران دەنگی داو داوای لە ئەمریکا کرد کە پێبەندی بەڵێنەکانی نێو ڕێککەوتنەکەی بەرجام بێت.

 

 

سەرپەیڤ