پەرەسەندنی بارگرژی لە نێوان یەکێتیی ئوورپا و ئیتالیا
پڕۆژەی بڕیاری بووجەی پێشنیارکراوی دەوڵەتی ئیتالیا ، لە لایەن یەکێتیی ئورپاوە کەوتە بەر ڕەخنە و گازەندەوە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی ڕادیو تەلەفیزیون ، ئانتونیو تاجانی سەرۆکی پەرلەمانی ئوروپا بە ڕەخنە گرتنی توند لەو پڕۆژە بڕیارە ، بە پێچەوانەی بەرژەوەندیەکانی خەڵکی ئیتالیا و ئورپای زانی و وتی: ئەو کارەی دەوڵەتی ئیتالیا نابەرپرسانەیە . ژان کلود یونکر سەرۆکی کومیسیونی یەکێتیی ئوروپاش وێڕای نیگەرانی دەربڕین لە بووجەی پێشنیارکراوی دەوڵەتی ئیتالیا وتی: ئەو بووجەیە مەودای هەیە لە گەڵ ئامانجی دارایی جێ سەرنجی ئوروپا و، پێورەکانی ئەو یەکێتیە لە پەیوەندی لە گەڵ بەرنامەی بووجە لەبەرچاو ناگرێت . ئەوە لە حاڵێکدایە کە "جوزفە کونتە " سەرۆک وەزیرانی ئیتالیاش لە پشتڕاست کردنەوەی بووجەی پێشنیار کراوی دەوڵەتی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند: وڵاتێک وەکوو ئیتالیا کە خاوەنی 5 ملوێن هەژارە ، ئیتر ناتوانێ پشت ببەستێت بە سیاسەتەکانی دەس پێوەگرتنی ئابووری . پەیوەندیی نێوان یەکێتیی ئوروپا و ئیتالیا لە سەر چلونایەتیی ڕێک و پێک کردنی بووجەی ئەو وڵاتە بە لەبەرچاو گرتنی یاسا ئوروپاییەکان لە پەیوەندی لە گەڵ کەم بوونی بووجە و قەرزی گشتیی بە توندی ئاڵۆز بووە . دامەزراوە ئوروپاییەکان و هەروەها سەرمایەدانەرانی نێونەتەوەیی نیگەرانن کە دەوڵەتی ئیتالیا ناتوانێ بەڵێنەکانی خۆی بۆ دابەزاندنی ئاستی ھەڵکشاوی قەرزەکانی جێ بە جێ بکات . ئیستاکە قەرزی گشتیی ئیتالیا یەکسانە لە گەڵ 130 لەسەدی بەرهەمی ناخالسی ئەو وڵاتە .