تشرینی یه‌که‌م 18, 2018 17:49 Asia/Tehran
  • نیگەرانیی لاڤرۆف لە بارەی گوێزرانەوەی تیرۆریستانی داعش بۆ عێراق و ئەفغانستان

وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا باسی بەڵگەگەلێکی کردووە کە وا دەردەخەن ئەمریکا خەریکی گواستنەوەی تیرۆریستانی داعشە بۆ عێراق و ئەفغانستان.

سێرگێئی لاڤرۆف وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی پێنج شەممە پێی داگرت: بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی کە لە بەردەستی ڕووسیادان، ئەمریکا خەریکی گواستنەوەی تیرۆریستانی داعشە بۆ عێراق و ئەفغانستان.

لاڤرۆف لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی فەرانسی زمانی ڕاشاتودەی فڕانس کە بە ئامادە بوونی نوێنەرانی ڕۆژنامەکانی پاری مچ Paris Match و فیگارۆ ئەنجامی گرت، ڕایگەیاند: ئێستاکە تلقمی تیرۆریستیی داعش تەواو چکۆلە بووەتەوە. ھەر چۆن پێشتریش ڕامگەیاندووە، تیرۆریستان لە ئوردوگای تەنەفیش کە بە شێوەیەکی نایاسایی لە لایەن ئەمریکاوە دامەزراوە مۆڵ دراون. بە پێی زانیارییەکانی ئێمە ئەمریکییەکان خەریکن تیرۆریستان بۆ عێراق و ئەفغانستان دەگوازنەوە

ناوبراو ئەوەشی ڕوون کردەوە کە، ئەمریکییەکان بە شێوەیەکی تایبەتی لە تەنەف ھەوڵی ئەوە دەدەن کە بەشێوەیەکی تەواو نایاسایی تۆڕێکی دەوڵەت پێک بھێنن ھەتا ھەل و مەرجی ژیانێکی دڵخواز بۆ دەست و پێوەندەکانیان لەم ناوچەیەدا خۆش کەن.

سێرگێئی لاڤرۆف وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ھەروەھا وێڕای ڕەخنەگرتن لە لێک چوونی ھەڵوێستی فەرانسا و ئەمریکا لە پرسی سووریا وتیشی: دەوڵەتی فەرانسا لە ھەوڵی ئەوەدایە کە ھەر جۆرێک بووە حکومەتی سووریا بگۆڕێت، بەڵام دیارە ئەم ھەڵوێستە قەت لەگەڵ بڕیارنامەی ٢٢٥٤ی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکاندا یەک ناگرێتەوە، چونکو بە پێی ئەم بڕیارنامەیە تەنیا جەماوەری سووریا بۆیان ھەیە لە بارەی چارەنووسی وڵاتەکەیان و خۆیانەوە بڕیار بدەن.

قەیرانی سووریا لە ساڵی دووهەزاو یازدەوە لە ئەنجامی هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆڕیستیانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیانەوە لەوانە تورکیا لایەنگرییان لێ دەکرێت بە مەبەستی ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە و بە مەبەستی گۆڕینی هاوسەنگیی ناوچەکە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەستی پێ کرا.