تشرینی یه‌که‌م 19, 2018 15:58 Asia/Tehran
  • پوتین: ئەمریکا بەرپرسی بێ سەروشوێنکرانی ڕۆژنامەنووسەکەی عەرەبستانە

سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە بارەی بێ سەروشوێنکرانی ڕۆزنامەنووسەکەی عەرەبسالت وتی: ئەمریکاش بەرپرسە، چونکو ئەو ڕۆژنامەنووسە لەوێ دەژیا.

بەپێی ڕاپۆرتی سپۆتنیک، ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕایگەیاند: ئەمریکا بەرپرسی بێ سەروشوێنکرانی جەمال خاشقچییە چونکو ناوبراو نیشتەجێی ئەمریکا بووە.

خاشقچی کە لە ڕۆژنامەی ئەمریکیی واشێنگتۆن پۆست دا چالاکی دەنوێنێ و لە ساڵی ٢٠١٧ ەوە دانیشتووی ئەمریکایە لە دووھەمی ئۆکتۆبەرەوە کە چووەتە نێو بینای کونسولخانەی عەرەبستانی سەعودی لەشاری ئەستەموڵی تورکیا ئیدی نەگەڕاوەتەوەو بێ سەروشوێن بووە.

ڤلادیمیر پوتین وتوویەتی: خاشقچی لە ئەمریکادا دەژیا نەک لە ڕووسیا، کەوا بوو ئەمریکا بەرپرسی بێ سەروشوێنکرانی ناوبراوە.

خاشقچی کە دوای دەستەڵات گرتنی موحەممەدی کوڕی سەلمان وەکو پاشمیری عەرەبستان بە ناچاری ئەو وڵاتەی بەجێ ھێڵا، لە ماوەی ڕۆژانی ئەم دواییەدا بە نیازی زەوجین لەگەڵ ئافرەتێکی شارومەندی تورکیادا بوو و بۆ تێپەڕاندنی قۆناغە یاساییەکانی ئەو کارەو تۆمار کردنی ھاوسەرگیرییەکەی ناچار بوو سەردانی کونسولخانەی عەرەبستان لە ئەستەموڵ بکات.