تشرینی یه‌که‌م 19, 2018 17:01 Asia/Tehran
  • وتەکانی موگرینی لە کۆبوونەوەی ئاسیاو ئەورووپا لە بارەی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجامەوە

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپا لە کۆبوونەوەی دووساڵانەی ئاسیاو ئەورووپا ڕایگەیاند: ھەڵوێستی وڵاتانی ئاسیایی لەم دانیشتنەدا سەبارەت بە پاراستنی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام لەگەڵ ئەورووپا ھاوتەریبە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، فدریکا مۆگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپا لە دوانزەھەمین کۆبوونەوەی ئاسیاو ئەورووپا وێڕای ئاماژە کردن بە ھەوڵی ئەم یەکێتییە بۆ پێکھێنانی میکانیزمێکی تایبەتی دراڤی لە ئێراندا وتیشی: دڵنیام کە ئەندامانی یەکێتیی ئەورووپا لە ماوەی حەوتەکانی داھیتوو بەوپەڕی سەرکەوتووییەوە ئەو ھەوڵانەیان بەردەوام دەکەن.

بە پێی ڕاگەیاندنی ماڵپەڕی فەرمیی یەکێتیی ئەورووپا، موگرینی ھەروەھا لە بارەی ھاوکاریی وڵاتانی ئاسیایی بۆ پراکتیزەکرانی ئەم میکانیزمە پێشی داگرت: تەواوی ھاوبەشە ئاسیاییەکانی ئێمە لەبەر کۆمەڵێک ھۆکاری ئاسایشتی ھۆگرییەکی زۆریان ھەیە بۆ ڕاپەڕێندرانی تۆکمەوتەواوی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام.

ناوبراو وتووشیەتی : بەردەوام شایەتی ھەڵوێستێکی ھاوشێوەشین لە لایەن ھاوبەشە ئاسیاییەکانەوە لە بارەی پێویستیی پارێزرانی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام و پێبەند بوونی تۆکمەوتەواوی ئێران بەم ڕێککەوتنامەیەوە.

یەکێتیی ئەورووپاو واژۆکەرانی دیکەی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام نەیارەتیی خۆیانیان لەگەڵ کردەوەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ کشانەوەی یەک لایەنەی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام ڕاگەیاندووە و لە سەر پارێزرانی پێ دادەگرن.

ئەم یەکێتییە ڕایگەیاندووە کە ھێندێک ھەگبەی بۆ پشتیوانی کردن لە بازرگانی و سات و سەودای کۆمپانیاکانی خۆی لەگەڵ ئێران و ھەروەھا میکانیزمێکی دراڤیی ناسراو بە SPV  بۆ پاراستنی سات و سەودای دراڤیی ئەورووپا لەگەڵ ئێران ڕەچاو دەکات .

موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا پێشتر وتبووی میکانیزمێکی دراڤیی تایبەت لەمانگی نوامبەری ئەمساڵە زایینییە دەخرێتە گەڕ.

داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ھەشتەمی مانگی مای  ٢٠١٨  وێڕای دووپات کردنەوەی ھێندێک بوختانی بێ ناوەڕۆکی دژی ئێران کشانەوەی یەکلایەنەو نایاسایی وڵاتەکەی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام و گەڕاندنەوەی بایکۆتەکانی سەر ئێرانی ڕاگەیاند.

قۆناغی یەکەمی ئەم بایکۆتانە لە حەوتی ئوتەوە جێبەجێ کراو قۆناغی دووھەمیش کە داگری بایکۆتی کڕینی نەوت لە ئێرانیشە لە چوارەمی نوامبەرەوە بەشێوەی فەرمیانە دەچێتە واری جێبەجێ کردنەوە.

ئەو ھەنگاوە یەک لایەنەیەی ئەمریکا لە بەر پێشێلکردنی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ دژایەتیی بەربڵاوی جیھانی دا بەرەوڕوو بووەتەوەو وڵاتانی جۆربەجۆری جیھان ڕایانگەیاندووە کە پشتگری لە بایکۆتە دژی ئێرانییەکانی ئەمریکا ناکەن.

ھەر لەم پەیوەندییەدا کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش سکاڵای لای دیوانی نێونەتەوەیی دادپەروەریی دەربڕیوەو ئەم دیوانەش لە یەکەم بڕیاری دا بە قازانجی ئێران دەنگی داو داوای لە ئەمریکا کرد کە پێبەندی بەڵێنەکانی نێو ڕێککەوتنەکەی بەرجام بێت.