دەورگیڕانی زاوای سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کوشتنی خاشوقچی
نوێنەری دێموکرات لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، لە دەستیدابوونی زاوای سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە لە کوژرانی ڕۆژنامەوانی ڕەخنەگری عەرەبستان هەواڵی دا.
" خواکین کاسترو" نوێنەری دێموکرات لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ، لە وتووێژ لەگەڵ سی ئین ئین وتی: جرد کوشنر بە دانانی ناوی جەماڵ خاشوقچی لەناو لیستی دوژمنانی عەرەبستان هۆکاری کوشتنی ئەم رۆژنامەوانە بووە. بە قسەی کاسترو ، جرد کوشنر زاوای دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە یارمەتی وەرگرتن لە هێزەکانی هەواڵگری ئەم لیستەیان بە محەممەد بن سەلمان داوە ووەلیعەدی عەرەبستانیش بە پێی ئەو لیستە کردەوەی ئەنجام داوە. ئەم نوێنەرەی دێموکرات ، توێژینەوەی زۆرتری کاربەدەستانی هەواڵگری ئەمریکا لەم بارەوەی داوا کرد . کاربەدەستانی ئەمنیەتی ئەمریا، پیشتر لە مەڕ پێوەندی نێزیکی زاوای ترامۆ لەگەڵ پاشای سەعودی وشداری دابوو. " ئیلیزابیت وارن" سیناتوری دێموکراتیس ، لەکاردانەوە بە کوشتنی خاشوقجی وتی ، ئەمریکا وهەموو جیهان دەبێ کاردانەوەپێشان بدەن بەڵام گوایە ترامپ وەها نیازیکی نییە. کریس مورفی سیناتوری دێموکراتی ئەمریکایی یش وێڕای ڕەخنە وگازەندە لە عەرەبستان بە هۆی درۆبیژی لەمەڕ کوشتنی جەماڵ خاشوقچی لە دەوڵەتی ئەمریکا داوای کرد کاردانەوە بەم مەسەلە پێشان بدات. خاشوقچی دووهەمی ئۆکتۆبەر چووەناو کۆنسۆلخانەی عەرەبستان لەئەستەموڵی تورکیا وپاشان بێ سەروشوێن بوو هەتا ئەمەکە چەندڕۆژ دوایی دەوڵەتی تورکیا ومیدیاکان لە کوژرانی ناوبراو لە ناوکۆنسولخانە هەواڵیان دا.