تشرینی یه‌که‌م 22, 2018 19:04 Asia/Tehran
  • ڕەت  کرانەوەی   بانگەشەی ئەمریکا  دژی ڕووسیا سەبارەت بە  پێشێلکرانی پەیمانی هێزە ناڤۆکیەکانی نێوان بڕ

وتەبێژی سەرۆک کۆماری ڕووسیا ، بانگەشەی ئەمریکا دژی ڕووسیا لە مەڕ پێشێلکرانی پەیمانی هێزە ناڤۆکیەکانی نێوانبڕی ڕەت کردەوە و ئەوەی بە بێ بنەما زانی .

 بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی   ئیرنا " دیمتری  پێسکوف وتەبێژی سەرۆک کۆماری  ڕووسیا  ڕۆژی دووشەمە  وێڕای  ئاماژە  بە پێبەندی  ئەو وڵاتە بە ناوەڕۆکی  پەیمانی  هێزە ناڤۆکیەکانی نێوانبڕ  ڕاگەیاند  بڕیاری   دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا  سەبارەت بە چوونەە دەری لەو پەیمانە   نیگەران هێنەرە  و ئەو جورە  کردەوەگەلە جیهان مەترسیدارتر دەکات . پسکوف وتیشی  ئەمریکا تا ئێستا هیچ کردەوەیکی بۆ چوونەدەر لەو  پەیمانە بەکار نەبردووە  لەو بەڵگەیەدا   قۆناغگەلێک  بۆ چوونەدەر لە پەیمانی پێشبێنی کراوە . وتەبێژی   سەرۆک  کۆماری  ڕووسیا وتیشی   بڕیاری  ئەمریکا سەبارەت بە چوونە دەر  لەو پەیمانە  لە ماوەی   دیدارەکانی کاربەدەستانی ڕووسی   لە گەڵ جان بوڵتون  ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا لە مسکو لێک دەدرێتەوە . تڕەمپ  ڕۆژی شەمە  ڕایگەیاند  ئەمریکا بۆ چوونەدەرلە پەیمانی هێزە ناڤۆکیەکانی نێوانبڕ  لە هەفتەی  داهاتوو  ئامادە دەبێت  .

سەرپەیڤ