تشرینی یه‌که‌م 23, 2018 16:45 Asia/Tehran
  • پیداگری ئاڵمانیا لە سەر پاڕاستنی پەیمانی هێزەناڤۆکییەکانی نیوان بڕ

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئاڵمانیا پیداگرت: ئوروپا لە هەموو کەرەسە وئامیری دیپلۆماتیک بۆ پاڕاستنی پەیمانی هێزە ناڤۆکیەکانی نێوان بڕ کەڵک وەردەگریت.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس " هایکو ماس " وتی: پەیمانی هێزەکانی ناڤۆکی نێوان بڕ، بۆ بەرژەوەندی ئوروپا ، گرینگایەتی حەیاتی هەیە وهەتا کاتێک کە چانس وبەخت بۆ ڕزگار کردنی هەبێت ، ئوروپا هەموو ڕێکارەکان دەپێوێت. وەزیری کاروباری دەرەوەی ئاڵمانیا ، ڕیککەوتنی ناوبراوی بەدەستکەوتێک گەورە  لەبواری چەکداماڵین زانی وپیداگری کرد، نامانهەوێ پێشبڕکیی چەکەمەنی نوێی دەسپێبکرێت وهەر بەم مەبەستە لە یارمەتی ڕێکخراوی پەیمانی ئاتلانتیکی باکوور ناتۆ کەڵک وەردەگرین. دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆمار ئەمریکا ٢٠ی ئۆکتۆبەر ، لەدرێژەی ڕێکاری کەمتەرخەمی بە بەرپرسایەتیەکانی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند : ئەمریکا بۆ چوونەدەر لە پەیمانی هێزەکانی ناڤۆکی نێوان بڕ ، لەحەوتەی داهاتوو ئامادە دەبێت. پەیمانی دوولایەنەی بەناو " هێزەکانی ناڤۆکی نێوان بڕ" لە ساڵی ١٩٨٧" لەلایەن  سەرۆکانی ئەوکاتی ئەمریکا وسوڤیەتی پێشوو مۆرکراو یەکێ لە کردەوە گرینگەکان لە سڕێنەوەی بارگرژیەکان لەسەردەمی شەڕی ساردبوو.

سەرپەیڤ