تشرینی یه‌که‌م 23, 2018 21:09 Asia/Tehran
  • جێ بەجێ کرانی ڕێککەوتنامەی سەربازی هەر دووکۆریا لە حەوتەی داهاتوو

وتەبێژی سەرۆک کۆماری کۆریای باشوور لە جێبەجێ کرانی ڕیککەوتن نامەی سەربازی نێوان دوو کۆریا لە حەوتەی داهاتوو هەواڵی دا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری یونهاپ" کیم ئایو کیوم" وتەبێژی سەرۆک کۆماری کۆریای باشوورڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند : بڕیاری سئول بۆ جێ بەجێ کرانی ڕێککەوتن نامەی سەربازی لەگەڵ پیونگ یانگ دەتوانێی ڕێگایەک بۆ دەرکرانی بەیان نامەی ڕەسمی کۆتایی شەڕی نێوان دوو وڵات بکاتەوە. ڕێککەوتن نامەی سەربازی نێوان دوو کۆریا، نۆزدەی سێپتەمبەری ٢٠١٧ لە نێوان سونگ یونگ مو وەزیری بەرەڤانی کۆریای باشوور ونوکوانگ چول وەزیری هێزە چەکدارەکانی گەلی کۆریای باکوورلە پیونگ یانگ هاوکات لەگەڵ سەفەری مون جائە ئاین سەرۆک کۆماری کووریای باشووربۆ کووریای باکوور مۆرکرا. مەبەست لە مۆرکرانی ئەم ڕێککەوتن نامەیە ، کەم کرانی ئاڵوزی وکێشە وپێشگیری لە تێکەڵچوونەکان لە نێمچە دۆرگەی کۆریایە.

سەرپەیڤ