تشرینی یه‌که‌م 23, 2018 21:12 Asia/Tehran
  • رەت کرانی ئیدعا وبانگەشە لەمەڕدۆزرانەوەی پێشەو پڵانی  خاشوقچی

تەلەفیزیۆنی نیشتمانی تورکیا تی ئارتی ئیدعای میدیایەکی عەرەبی لەمەڕ دۆزرانەوەی ڕوفاتی جەماڵ خاشوقچی ڕۆژنامەوانی ڕەخنە گری سەعوودی ڕەی کردەوە.

کەناڵی " تی ئارتی وورلد" بە گیڕانەوە لە کاربەدەستانی تورکیا بە بێ پایەو بنەڕەت زانینی ئیدعا وبانگەشەی سکای نێوز لەمەڕ دۆزرانەوەی ڕوفاتی خاشوقچی لە شوێنی سەرکۆنسۆلی عەرەبستان لە ئەستەموڵ ڕاپۆرتی دا،هێشتا هیچ پارچە یا تیکەیەک لە تەرمی ئەم رٶژنامە وانە سەعوودیە نەدۆزراوەتەوە. پاش ئەمەیش " دوغو پرینچک" دەبیری گشتیی حیزبی وەتەنی تورکیا لە وتووێژیکی تەلە فیزیۆنی بانگەشەی کردووە کە تیمی توێژینەوەی تورکیا بەشێک لە ڕوفاتی خاشوقچی لە ناو چاڵەی ئاو لەناو باخی کۆنسۆلخانەی سەعوودی دۆزیوەتەوە. عەرەبستان دوای تێپەڕینی نێزیک بە سێی حەوتە لە کوژرانی جەماڵ خاشوقچی لە ناو کونسۆلخانەی ئەم وڵاتە لە ئەستەموڵ شەممە ٢٠ی ئۆکتۆبەر دانی نا بە کوژرانی ڕۆژنامەوانی واشینتۆن پوست. ئەمە لەحاڵێکدایە کە لەم  ماوە دوور و درێژە دا یەدا سەعوودیەکان نە تەنیا مردنی خاشوقچیان ڕەت دەکردەوە بەڵکۆ پیداگریان دەکرد ناوبراو لە کۆنسۆلخانە چووەتە دەریی.