تشرینی یه‌که‌م 25, 2018 18:37 Asia/Tehran
  • پێداگریی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی پاکستان لەسەر درێژەی هەوڵەکان بۆ ئازادکرانی سنوورپارێزانی ڕفێندراوی ئێرانی

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی پاکستان جەختی کرد لەسەر درێژەی هەوڵەکان بۆ ئازادکرانی سنوورپارێزانی ڕفێندراوی ئێرانی لەلایەن تاقمێکی ڕەشەکوژ لەسەرسنووری نێوان دوو وڵات.

"محەممەد فەیسەل" ئەمڕۆ پێنج شەممە لە پرێس کۆنفرانسی حەوتانەی لەگەڵ میدیا ناوخۆیی ودەرەوەییەکان لە ئیسلامئاباد لەوەڵامدانەوە بە پرسیاری پەیامنێری هەواڵدەریی ئیرنا لەبارەی دواهەوڵەکانی پاکستان بۆ ئازادکرانی سنوورپارێزانی ئێرانی ڕفێندراو لەخاڵی سیفری سنووریی میرجاوە لەباشووری رۆژهەڵاتی ئێران، وتی: تاران و ئیسلامئاباد هەروا لەهاریکاری وهاوکاریدان بۆ ئازادکردنی ئەو سنوورپارێزانە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی پاکستان وتی: فەرماندەرانی خۆجێیی ئێران و پاکستان لەسنوورەکان پێکەوە لەپەیوەندیدان و بۆ ئازادکرانی سنوورپارێزانی ڕفێندراوی ئێرانی هەوڵ دەدەن.

سەرلەئێوارەی رۆژی دووشەممە ١٥ی ئۆکتۆبر، چواردە سنوورپارێزی ئێرانی کە لە پێگەی چاودێری لە خاڵی سیفری سنووریی میرجاوە، لە باشووری رۆژهەڵاتی ئێران، جێگیربوون، لەلایەن گرووپە دژە شۆڕشەکانەوە ڕفێندران و گوێزرانەوە بۆ ناوخاکی پاکستان.

سەرپەیڤ