تشرینی یه‌که‌م 26, 2018 11:18 Asia/Tehran
  • مێرکێل هەڕەشەی کرد لە پاشای عەرەبستان

نووسینگەی سەدری ئەعزەمی ئەڵمان ئێوارەی پێنجشەممە رایگەیاند: "ئانگێلا مێرکێل" لە وتووێژی تەلەفوونیدا لەگەڵ پاشای عەرەبستانی سەعوودی، کوژرانی "جەماڵ خاشوقچی" بە توندترین شێوەزار ئیدانە کرد و هەڕەشەی کرد لە ڕیاز کە دەبێ هەموو هەنگاوە پێویستەکان لەم بارەوە هەڵگرێ.

بە پێی راپۆرتی ئیرنا؛ سەدری ئەعزەمی ئەڵمان لە وتووێژی تەلەفوونی لەگەڵ "سەلمان بن عەبدولعەزیز" باسی ئامادەیی بەرلین هاوڕێ لەگەڵ هاوپەیمانە نێودەوڵەتییەکانی کرد بۆ بەیڕێوە بردنی تەگبیری پێویست لە ئاراستەی کاردانەوە بەرامبەر بە کوژرانی "جەماڵ خاشوقچی" ڕۆژنامەوانی ڕەخنەگر لە ڕژێمی ئالی سەعوود.

مێرکێل لەو وتووێژە تەلەفوونییەدا بە پێداگری لە سەر ئەوەی کە ئەو زنجیرە ڕووداوانەی کوژرانی "خاشوقچی"یان بە داوە بوو دەبێ بە  ڕوونی و بە ئاشکرایی تەواوەوە شی بکرێنەوە، وتیشی: ئەڵمان خوازیاری لێکۆڵینەوەی خێرا، ڕوون و جێبڕوا لەم بارەوەیە.

"ئانگێلا مێرکێل" پێشتر هەناردەی چەک و کەرەستەی جەنگی بۆ عەرەبستانی سەعوودی تا تەواو ڕوون و ئاشکرا بوونەوەی هەموو ڕەهەندەکانی کوژرانی خاشووقچی ڕاگرتبوو.

"جەماڵ خاشوقچی" دووی ئۆکتۆبەری ٢٠١٨ پاش چونە نێو کۆنسولخانەی عەرەبستان لە ئەستەموڵی تورکیا بێ سەر و شوێن بوو.

ناوی "جەماڵ خاشووقچی" ڕۆژنامەوانی ڕەخنەگر لە ڕژێمی سەعوودی لە لیستی کەسانی پێ و شوێن گیراوی ڕژێمی سەعوودیدا بوو و ئەویش لە ترسی گیران و لەبەند کران لە دەرەوەی عەرەبستان ژیانی دەبردە سەر.

 

سەرپەیڤ