تشرینی یه‌که‌م 26, 2018 17:37 Asia/Tehran
  • داواکاریی ئوروپا لە چین و ڕووسیا بۆ پەیوەست بوون بە میکانیزمی دراڤیی لەگەڵ ئێراندا

باڵوێزی ڕووسیا لە یەکێتی ئوروپا وتی: ئەو یەکێتییە بەنیازە بانگهێشتنی چین و ڕووسیا بکات بۆ درێژەدان بەهاوکارییە ئابوورییەکان لەگەڵ ئێران لەبارودۆخی سەپێندرانی بایکۆتی ئەمریکا بەسەر ئەو وڵاتە هەتا پەیوەستی میکانیزمی دراڤیی تایبەت لەگەڵ ئێراندا بن.

"ڤلادیمیر چیزێڤ" باڵوێزی ڕووسیا لە یەکێتی ئوروپا رۆژی پێنج شەممە لە دیمانە لەگەڵ کەناڵی ڕووسیا٢٤دا وتی: پاراستنی پەیوەندییە تیجارییەکان لەگەڵ ئێران لەئەولەویەتی یەکێتی ئوروپا دایەو پرۆژەی پێکهێنانی میکانیزمی تایبەت درانی دراڤ بە ئێران وەک بەدیلی تۆڕی پەیوەندیی بانکی و گواستنەوەی پارەی "سوئیفت"، بۆ ئەنجامدانی مامەڵەو سەوداکان لە بارودۆخی بایکۆتدا، لەباڵاترین ئاستدا پێوشوێن دەگیردرێ.

چیزێڤ وتی: وڵاتانی ئوروپایی کە لەگەڵ ئێران لەپەیوەندیی ئابووریدان، چالاکانە لەسەر ئەو پرۆژەیە کار دەکەن و لەسەرووی ئەو وڵاتانە، لایەنەکانی واژۆکەری ڕێککەوتنی ئەتۆمی واتە، بەریتانیا، فەڕانسەو ئاڵمانن.

ئەو سێ وڵاتە لەگەڵ ڕووسیاو چین سەرەتای مانگی سیپتەمبەر لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا جەختیان کرد لەسەر هەوڵدان بۆ پاراستنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی و داکۆکی لەپاراستنی پەیوەندییە تیجارییەکان لەگەڵ ئێران لەبارودۆخی گەمارۆ سەپاندنی واشنگتۆن بەدژ ئەو وڵاتە.

سەرپەیڤ