تشرینی یه‌که‌م 27, 2018 18:34 Asia/Tehran
  • داواکاری پۆلیسی ئاڵمانیا بۆ ڕاگرتنی هاوکاری لەگەڵ سەعوودیەکان

یەکیەتی پۆلیسی ئاڵمانیا لە کاردانەوە بە کوژرانی ڕۆژنامەوانی ڕەخنە گری سەعوودی ، خوازیاری کۆتایی هێنان بە هاوکاری لەگەڵ عەرەبستانی سەعوودی بوو.

" ئیرنیست جی والتر" سەرۆکی یەکیەتی پۆلیسی فیدراڵی ئالمانیا ، ئەمڕۆ شەممە لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی ئالمانی " هندلزبلات " وتی: بە سەرنج دان بە کردەوەی نامرۆڤانەی سەعودیەکان لە کوژرانی "جەمال خاشوقچی" ڕۆژنامەوانی ڕەخنە گری ڕیاز گەڕانەوەی هەرچی خیراتری هێزەکانی پۆلیسی ئاڵمانیا لە عەرەبستان پێویستە. بە قسەی ئەم کاربەدەستە ئاڵمانیاییە ، بۆ داهاتووی هاوکاری لەگەڵ عەرەبستان ئاسویەک نیە وکردەوە نالەبارەکان ودەسوردانی ئاشکرای دەزگەکانی هەواڵگری دەوڵەتی سەعودیەکان ، لەمپەری هەرجۆرە هاوکاریەکی داهاتووی نێوان پۆلیسی ئاڵمانیا وهێزە ئەمنیەتیەکانی عەرەبستانی سەعودی دەبن. ٧٠کەس لە هێزەکانی پۆلیسی ئاڵمانیا لە ساڵی ٢٠٠٩ هەتا ئێستاکە ، لەبوارەکانی ڕاوێژ وڕاهێنان ، لەگەڵ هێزە ئەمنیەتیە سەعودیەکان هاوکاری دەکەن. جەماڵ خاشوقچی دووی ئۆکتۆبەر دوای چوون بۆ کۆنسولخانەی عەرەبستان لە ئەستەموڵی تورکیا بێ سەروشوێن بوو. ڕژێمی سەعوودی سەرەنجام لەژێر زەخت وگوشارەکانی کۆمەڵگەی جیهانی پیداگری کرد ، خاشوقچی لە کۆنسولخانەی ئەم وڵاتە کوژراوە. جەماڵ خاشوقچی ناوی لە ناو لیستی کەسانی دەسگیرکراو وداواکراوی ڕژێمی سەعوودی بوو.

سەرپەیڤ