تشرینی دووه‌م 01, 2018 08:41 Asia/Tehran
  • چەواشەکاریی نوێنەری ئەمریکا دژی ئێران لە لێژنەی ئاسایشتی کۆگەی گشتی

نوێنەری ئەمریکا لە لێژنەی ئاسایشت و چەکداماڵینی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان، بە بێ ئەوەی ئاماژە بۆ ڕۆڵی تێکدەرانی عەرەبستان و ئیسرائیل لە ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دا بکات، بە قسەی خۆی ئێرانی وەک گرفتی سەرەکیی ئەم ناوچەیە ناو برد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ڕابێرت وود» ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی لێژنەی ئاسایشت و چەکداماڵینی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان، بە تەوەرەی باسی چەکداماڵین و ئاسایشتی ناوچەیی، بانگەشەی کرد کە ڕۆژھەڵاتی ناڤین ، ناوچەیەکە کە گرفتی ئاسایشتیی تیادایە و ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجامیش نەبووە ھۆی ئەوەی کە ئێران ھەڵس و کەوتی خۆی بگۆڕێت.

نوێنەرەکەی ئەمریکا لە لێژنەی ئاسایشت و چەکداماڵینی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان، بانگەشەی کرد، ئەو بۆچوونەی کە لای وایە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام یارمەتیی ئەرێنیی چەسپێندرانی ئاشتی و ئاسایشتی ناوچەکەو جیھان دەدات، بەروارەکەی بەسەر چووەو ئێران لە تاسیەتمەندییە ئابوورییەکانی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام بۆ تێکدانی سەقامی ناوچەکە کەڵکی وەرگرتووە.

ئەم بانگەشەیە لە ھەل و مەرجێکدا بەردەوام لە لایەن کاربەدەستانی ئەمریکییەوە دەکرێت کە عەرەبستان وەکوو سەرچاوەی تیرۆریزم و ڕژێمی ئیسرائیل وەک پشتیوانی تیرۆریستان و ھەبوونی کڵاڤۆکی ناڤۆکی، بنکەی سەرەکیی تێکدانی سەقام و ئاسایشتی ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناڤین دێنە ئەژمار.

داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ھەشتەمی مای ٢٠١٨ بە بانگەشەی بێ دەرەنجام بوونی بەرنامەی تۆکمەی ھەنگاوی ھاوبەش (بەرجام) و ھێندێک بوختانی بێ ناوەڕۆکی دیکەی دژی ئێران  فەرمانی کشانەوە لە ڕێککەوتننامەی ناڤۆکیی پێنج کۆ یەکی کە لە لایەن ڕێکخراوەی نەتەوەکانیشەوە پەسەند کراوە، واژۆ کردووە.

ئەو ھەنگاوە یەک لایەنەیەی ئەمریکا لەمەڕ وازھێنان لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە حاڵێکدایە کە ھەتاکو ئێستا گەلێک لە وڵاتانی جیھان پشتگریی خۆیانیان بۆ ئەم ڕێککەوتننامە نێونەتەوەییە ڕاگەیاندووە.

سەرپەیڤ