تشرینی دووه‌م 01, 2018 19:03 Asia/Tehran
  •  ڕێبەری کۆریای باکوور: بایکۆتەکانی ئەمریکا دوژمنکارانەیە

ڕێبەری کۆریای باکوور درێژەی بایکۆتەکانی ئەمریکای وەک کردەوەیەکی دوژمنکارانەی ئەم وڵاتە دژی کۆریایی باکووری زانی.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "کیم جوونگ ئوون" جەختیکرد، هەندێک کەس گەرەکیانە بە بایکۆت و گوشاری ئابووری بە هەر شێوەیەک ژیانی خەڵکی ئەم وڵاتە  تاڵ و لێل بکەنەوە .

 ڕێبەری کۆریایی باکووری، هەوڵی دوژمنانی ئەم وڵاتەی بە تێکشکێندراو زانی و جەختیکرد، کۆریای باکووری باشتر لە ڕابردوو و بەمەزنایەتی  و تێکنۆلۆژیاوە بەرەو پێشکەوتن هەنگاو دەنێ.

 کۆریای باکووری بەرلەمەیش ڕایگەیاندبوو، ئەمریکا لە دانووستانەکانی چەکداماڵینی ناڤۆکی نیمچە دوورگە ڕووڕاست نییە و لە بەرنامە و ستراتژییەکانی دا  شک و گومانی زۆر هەست پێدەکرێت.

 پیونگ یانگ هەروەها سیاسەتەکانی ئەمریکا بە دوژمنکارانە دەزانێ، بەم حالەیش بە لە پێشگرتنی تاکتیکی سێبووری وچاوەڕوانیی ، چاوەڕێ کاردانەوەی کۆر ونێوەندەکانی نێو دەوڵەتییە لە حەنای هەنگاوگەلێکی ئەرێنی کە لەمدواییە دا کۆریای باکووری بەمەبەستی سڕینەوەی ئالۆزییەکان لەگەڵ کۆریای باشووری و ئەمریکا هەڵیگرتووە.

سەرپەیڤ