تشرینی دووه‌م 03, 2018 18:20 Asia/Tehran
  • بەخشینی نێو دەوڵەتی: ڕووداوی خاشوقجی، ناکۆکیی ڕۆژئاوا لە بارەی عەرەبستانی لە قاو دا

گوتە بێژی ڕێکخراوی بەخشینی نێو دەڵەتی گوتی:کوژرانی دڕندانەی خاشوقجی، ڕەهەندەکانی ناکۆکیی ئەوروپا و ئەمریکای بەرامبەر بنپێکرانیی مافەکانی مرۆڤ لە عەرەبستانی لەقاو داوە.

 " غیاس ئەلجەندی"  گوتە بێژی  ڕێکخراوەی بەخشینی نێو دەوڵەتی لە وتوویژ لەگەڵ کەناڵی ئەلجەزیرە گوتی: زۆرکەس لە جیهان ئاگاداری بنپێکرانیی برگەکانی مافی مرۆڤ بوون لە عەرەبستان دا بە تایبەت بە بوونی "محەممەد بن سەلمان" پاشمیری ئەم وڵاتە، بەڵام بە هۆی گڕێبەستەکانی چەکەمەنی و سەرمایەنانەوەیان لەگەڵ ڕیاز، لەبارەی ئەم کێشەیە بێدەنگییان کرد.

 ئەلجەندی گوتیشی کوژرانیی دڕندانەی جەماڵ خاشوقجی ڕۆژنامەوانی عەرەبستانی ، ڕەهەندە نەهێنییەکانی ئەم بێدەنگییە ی دەرخست و ئێستا ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپایی بەرەو ڕووی تاقیکارییەکی جیددی بوونەتەوە چوونکا وەها کوژرانێکی سامناک، پرسێک نییە کە بتوانن لە بارەی دا بێدەنگیی بکەن.

 "جەماڵ خاشوقجی" ڕۆژنامەوانی ڕەخنە گری ڕژیمی سەعوودی ، ٢ ئۆکتۆبر دوای رۆیشتن بۆ کونسولخانەی عەرەبستان لە ئەستەموڵی تورکیا بێ سەرو شوێن بوو و چەند ڕۆژ دواتر ، میدیاکان باسیان لە کوژرانی هەژێنەریی ئەو کرد لە ناوەوەی کونسولخانەی عەرەبستان دا .

سەرپەیڤ