تشرینی دووه‌م 08, 2018 09:18 Asia/Tehran
  • پرێس کۆنفرانسی ترەمپ لە کۆشکی سپی دا، ھەر لە ھەڕەشەوە بگرە ھەتا سوکایەتی کردن بە دیموکراتەکان

سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی: کۆگرێسی تازە کەمتر تووشی چەقبەستوویی دەبێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز، داماڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا دوای ھەڵبژاردنەکانی نێواندەورەیی لە کۆشکی سپی دا پێی داگرت: ئەگەر دەوڵەتەکەی بە چەقبەستوویی بگات، ئەوە دیموکراتەکان تاوانبارن.

ترەمپ بە دەربڕینی ئەمەی کە خاوەنانی ھێندێک لە پۆستە سەرەکییەکان دەگۆڕدرێن  وتیشی: ھەگەری داخرانی دەوڵەتی ئەمریکا لە سەر دابین کردنی بوجەی ھەڵچنینی شورەی سەر سنوور لە ئارادایە.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا ھەروەھا وتوویەتی: دەرەنجامی ھەڵبژاردنەکان ئەوەی دەر خست کە دەنگدەرانی ئەمریکی ئەندامانی پارتی دیموکرات لە سێنایان لە بەر شێوازی ھەڵس و کەوتیان لە کۆبوونەوەکانی بەدوادا چوون لە بارەی «برت کاوانا»ی دادوەری دادگەی باڵای ئەمریکا تەمێ کردووە.

ترەمپ لە بارەی بەدواداچوونی شیمانەیی دژی دەوڵەتەکەی ھەڕەشەی لە دیموکراتەکان کردو پێی داگرت: ئەوانە ڕەنگە بتوانن ئاوا کایەیەک بکەن، بەڵام دیارە لایەنی بەرامبەریان لەو کایەیەدا شارەزاترە.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە ڕاشکاوی وتی: لەگەڵ دیموکراتەکاندا بۆ دیاری کردنی داب و نەریت لە بواری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ھاوکاری دەکات و ھەر لەم حاڵەدا وشداریشی دا کە دیاری کرانی داب و نەریت بۆ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕەنگە زیانبەخش بێت.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتیشی: ئەگەر بێتوو دادگەی باڵای ئەمریکا بە قازانجی بەرنامەی کۆچبەرانی سەردەمی باراک ئوباما ناسزاو بە «داکا» دەنگ بدات لە کورتەماوەدا لەگەڵ دیموکراتەکان ڕێک دەکەوێت.

دیموکراتەکان لە ھەڵبژاردنی نێواندەورەیی شەشەمی نوامبەری ئێستا ٢١٩ کورسیی ئەنجومەنی نوێنەرانیان بردەوەو کۆماریخوازانیش ١٩٣ کورسیی ئەم ئەنجومەنەیان دەست کەوت. بەڵام لە ئەنجومەنی سێنادا کۆماریخوازان ٥١ کورسییان لە بەرامبەر ٤٥ کورسییەکەی دیموکراتەکاندا دەست کەوت و زۆرینەیان ھەڕوا بە دەستەوەیە.

سەرپەیڤ