تشرینی دووه‌م 08, 2018 09:29 Asia/Tehran
  • لەبەر گوشاری ترەمپ داواکاری گشتیی ئەمریکا لە کارەکەی کشایەوە

جف سشێنز داواکاری گشتیی ئەمریکا کە ئەوە بۆ چەندین مانگ دەڕوات کەوتووەتە بەر شاڵاوی ڕەخنەو توانجەکانی ترەمپ لە ئەنجام دا وازی لە پۆستەکەی ھێنا.

جف سشێنز ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند: بە پێی داخوازیی داناڵد ترەمپ لە پۆستی داواکاری گشتیی ئەمریکا کشاوەتەوە.

ھەر لەم حاڵەدا داناڵدترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی: بەو پەڕی خۆشحاڵییەوە «ماتێئۆ ویتاکر»ی سەرۆکی نووسینگەکەی جف سشێنزی وەکو جێنشینی داواکاری گشتی ناساندووە.

کەناڵی ئەمریکایی سی ئێن ئێنیش وای بڵاو کردەوە کە داناڵدترەمپ لە جف سشێنز لە داواکاری گشتیی ئەمریکای ویستووە کە واز لە پۆستەکەی بھێنێ و ئا بەو داخوازییەی بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ ناوبراوی لە پۆستەکەی وەلا ناوە.

بەرلەمە چاک شومر سەرکردەی دیموکراتەکانی سێنا وتبووی ترەمپ بە تەمایە جف سشێنز وەلا بنێت و کەسێکی جێی متمانەی خۆی بکات بە داواکاری گشتیی ئەمریکا.

سەرپەیڤ