تشرینی دووه‌م 08, 2018 16:25 Asia/Tehran
  • ڕەخنەگرتنی ڕێبەری موسوڵمانانی ئەمریکی لە سیاسەتەکانی دوژمنکارانەی دەوڵەتی ئەمریکا بە دژی ئێران

ڕێبەری بزووتنەوەی موسوڵمانانی ئەمریکا ڕەخنەی گرت لە سیاسەتی دوژمنکارانەی دەوڵەتی دوناڵد ترەمپ و سەپێندرانی دژوارترین بایکۆتەکان بە دژی گەلی ئێران لە لایەن ئەمریکاوە.

لوئیس فەراخان، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە پرێس کۆنفرانسێک  دا لە کەناڵی پرێس تی ڤی  وێڕای ڕەخنە گرتن لە سیاسەتەکانی دوژمنکارانەی  دەوڵەتی  ئەمریکا، سەپێندرانی بایکۆتی زاڵمانە بە دژی  گەلی ئێران، وتیشی:  ئێران بەڵێنەکانی خۆی  لە مەڕ بەرجام بە تەواوی  و بە دروستی  جێ بەجێ  کردووە  بەڵام ئەمریکا بەشێوەی یەک لایەنە لە بەرجام  کشاوەتەوە و دژوارترین  بایکۆتەکانی بە سەرئێراندا، سەپاندووە.

ڕێبەری  بزووتنەوەی موسوڵمانانی ئەمریکا بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە گەلی ئێران  لەبەر سەپێندرانی بایکۆتی زاڵمانەی ترامپ  کەوتوونەتە بەر گوشار وتیشی : هەموو دامەزراوەکانی چاوەدێریی نێودەوڵەتی بەشێوەی بەڵگەمەند  ڕایانگەیاندووە کە  کۆماری ئیسلامیی ئێران  تەنانەت  یەک بڕگەی بەرجامیشی  بنپێ نەکردووە.

لوئیس فەراخان ئاماژەی کردە پێبەند نەبوونی لایەنەکانی دیکەی بەرجام بە بەڵێنەکانی ئەم ڕێککەوتنەو وتی : ئەوان  بەپێی ئەم ڕێککەوتننامەیە بڕیاروابوو 150 میلیاردولار  پارە بخەنەبەردەستی کۆماری ئیسلامیی ئێران  کە نەیانتوانی  پێبەند بوونی خۆیان بە بەرجام نیشان بدەن.

داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی سێ شەممە ھەشتەمی مانگی مای  ٢٠١٨  وێڕای دووپات کردنەوەی ھێندێک بوختانی بێ ناوەڕۆکی دژی ئێران کشانەوەی یەکلایەنەو نایاسایی وڵاتەکەی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران لەگەڵ وڵاتانی پێنج کۆ یەکی کە لە ساڵی ٢٠١٥ دا واژۆ کرا بوو، ڕاگەیاند.قۆناغی یەکەمی ئەم بایکۆتانە لە حەوتی ئوتەوە جێبەجێ کراو قۆناغی دووھەمیش کە داگری بایکۆتی کڕینی نەوت لە ئێرانیشە لە پێنجەمی نوامبەرەوە چووەتە واری جێبەجێ کردنەوە.

ئەو کارەی ترەمپ لەگەڵ ئیدانەکرانی بەربڵاوی نێوخۆیی و نێونەتەوەیی دا بەرەوڕوو بووەتەوە و زۆرێک لە وڵاتانی جیھان خوازیاری پاراستن و پەرە پێ دانی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئێراندان.

سەرپەیڤ