تشرینی دووه‌م 12, 2018 11:04 Asia/Tehran
  • ئامادەیی ڕووسیا بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا لەبارەی پەیمانی مووشەکە نێوانبڕەکان

سەرۆک کۆماری ڕووسیا، ڕایگەیاند، مۆسکۆ ئامادەی دانوستان لەگەڵ ئەمریکایە سەبارەت بە پرسی پەیمانی مووشەکە نێوانبڕەکان (ئای ئێن ئێف).

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی سپۆتنیک؛ "ڤلادیمیر پوتین" سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕۆژی یەکشەممە وتی: مۆسکۆ ئامادەی دانوستان لەگەڵ واشنگتۆنە چونکە ڕووسیا، ئەو وڵاتە نییە کە لە پەیمانی مووشەکە نێوانبڕەکان بچێتەدەر.

سەرۆک کۆماری ڕووسیا وتی: بەنیازە چاوپێکەوتنی بێ لەگەڵ "دۆناڵد ترامپ"ی سەرۆکی ئەمریکا لەڕەوتی دانیشتنی گرووپی بیست(جی بیست) لە ئەرژەنتین.

پەیمانی "ئای ئێن ئێف" کە لە ساڵی١٩٨٧ دا لەلایەن سەرۆکانی ئەوکاتی ئەمریکاو یەکێتی سۆڤیەتدا مۆرکرا، یەک لە هەنگاوە گرینگەکان بوو لەپێناو نەهێشتنی گرژیی و ناکۆکی لەسەردەمی شەڕی سارددا کە بەگوێرەی، مووشەکە نێوانبڕەکانی١٠٠٠ هەتا٥٥٠٠ کیلۆمتر و مووشەکی کورتبڕ بەبڕی ٥٠٠ هەتا ١٠٠٠کیلۆمەتر دەبێ لەناوبچن.

دۆناڵد ترامپ ٢١ی ئۆکتۆبری٢٠١٨ بە تۆمەتبارکردنی ڕووسیا بە پێشێلکردنی بەردەوامی ئەو پەیمانە، ڕایگەیاند کە ئەمریکا لێی دەچێتەدەر.

سەرپەیڤ