تشرینی دووه‌م 12, 2018 18:14 Asia/Tehran
  • گەڵاڵەی دیموکراتەکانی کۆنگرێسی ئەمریکا دژ بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی واشنگتۆن-ڕیاز

میدیاکان ڕایانگەیاند، دیموکراتەکانی کۆنگرەی ئەمریکا گەڵاڵەی نوێیان بەدەستەوەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی کۆشکی سپی لەگەڵ ریاز.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەری ئیرنا؛ گەڵاڵەی قەدەغەی هاوکاری ناڤۆکی لەگەڵ عەرەبستان بڕیارە پاش سەرکەوتنی دیموکراتەکان لە بەدەستەوەگرتنی زۆرینەی کورسیەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە هەڵبژاردنی نێوان دەورەیی شەشی نۆڤمبەر، بخرێتەڕوو.

"برەد شێرمەن" نوێنەری دیموکرات لە ئەیالەتی کالیفۆرنیا لە کەسانی سەرەکی خرانەڕووی ئەو گەڵاڵەو نەیاری ڕێککەوتنی ناڤۆکی عەرەبستان و ئەمریکایە.

گەڵاڵەی شێرمەن داوا لە کۆنگرە دەکا لەبارەی ئەو ڕێککەوتنە دەنگدان بکاو ئەگەر دەنگی پێی نەدا، ڕەوتی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ڕیاز - واشنگتۆن هەڵوەشێندرێ.

"ئێدوارد مارکی" سێناتۆری دیموکرات لە ماساچۆسێت و "مارکۆ ربیو" سێناتۆری کۆماریخواز لە فلوریداش پاش لەقاودرانی تاوانکاریی رژیمی سەعوودیا لە کوشتنی جەمال خاشقچی، رۆژنامەنووسی ڕەخنەگری ئەو رژیمە، بەناردنی نامەیەک بۆ دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا داوایان لەناوبراو کردووە لانیکەم دانوستان لەگەڵ عەرەبستان سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، ڕابگرێ.

سەرپەیڤ