تشرینی دووه‌م 13, 2018 19:55 Asia/Tehran
  • وشداریدانی ڕووسیا لەمەڕ جێگیرکرانی مووشەکە ئەمریکییەکان لە ئوروپا

نوێنەری ڕووسیا لە یەکێتی ئوروپا وتی: ئەمریکا بە جێگیرکردنی سیستەمە مووشەکییەکانی لە ئوروپا، ئەو کیشوەرە دەخاتە مەترسی.

"ڤلادیمیر چێژۆف" نوێنەری ڕووسیا لە یەکێتی ئوروپا ئەمڕۆ سێ شەممە لەدیمانە لەگەڵ ڕۆژنامەی فەینەنشال تایمز وتی: ئەگەر ئەمریکا بڕیار بدات، سیستەمە مووشەکییەکانی لە ئوروپا جێگیر بکات، دەبێتەمایەی هاتنەدی ڕووداوی جیددی بەتایبەت لەمەڕ سیاسەتی ناوخۆی وڵاتانی ئوروپایی.

چێژۆف پێی داگرت: ئوروپا زیاترین سودو قازانج وەردەگرێ لە پەیمانی مووشەکە نێوانبڕەکان کە لەساڵی١٩٨٧دا ئیمزا کراو بێتوو ئەمریکا لێی بچێتەدەر، کیشوەری ئوروپا زیان دەبینێ.

لەکۆتاییەکانی ئۆکتۆبردابوو کە ئەمریکا ڕایگەیاند، بەنیازە لە پەیمانی مووشەکە نێوانبڕەکان"ئای ئێن ئێف" بچێتەدەر و ئیدعای کرد، ڕووسیا ئەو ڕێککەوتنەی پێشێل کردووە، لەحاڵێکدا کە مۆسکۆ ئەو تۆمەتەی ڕەت کردۆتەوە.

سەرپەیڤ