تشرینی دووه‌م 13, 2018 19:55 Asia/Tehran
  • ستولتەنبرگ: سوپای ئوروپایی ناتوانێ جێی ناتۆ بگرێتەوە

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی پەیمانی ئەتلەنتیکی باکوری"ناتۆ" وتی: کردەی بەرگریکارانەو پێکهێنانی سوپای ئوروپایی ناتوانێ جێی ئەو هاوپەیمانییە سەربازییە بگرێتەوەو دەبێ لەچوارچێوەی ئەو هاوپەیمانییەدا بێ.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی سپۆتنیک، "یێنس ستولتەنبرگ" لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی شەڕی یەکەمی جیهانی لە پاریس وتی: لەبەر نەبوونی سەرچاوەکانی ئەندامانی ئوروپایی ناتۆ و هەروەها دۆخە جوگرافیاییەکەی، دەسپێشخەرییە بەرگرییەکانی ئوروپا، ناتوانێ وەک بەدیل و جێگرەوە بۆ ناتۆ پەرە بسێنێ.

سکرتێری گشتیی ناتۆ وتی: پەیوەندییە سەربازییەکانی ئەندامانی ئوروپایی ناتۆ و ئەمریکا، نابێ ببێتە قوربانی وەها گەڵاڵەو پرۆژە ئوروپییەکان.

بەرلەوەش لە نۆی مانگی نۆڤمبەر، ئێمانۆئێل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕانسە، خوازیاری پێکهێنانی سوپای ئوروپایی بوو.

دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئەو لێدوانانەی مەکرۆنی بە سوکێتی پێکەرانە زانی و پێشنیاری بە ئوروپاییەکان دا، لەجیاتی ئەو گەڵاڵانە پشکی خۆی لە بودجەی ناتۆ بدەن.

لەبەرامبەردا ڤلادیمیر پوتین، سەرۆک کۆماری ڕووسیا، ئەو بیرۆکەی ئوروپییەکانی بەنیشانەی هۆگریی سروشتیی ئەوان بۆ بەهێزکرانی جیهانی چەندجەمسەری لێکدایەوە.

سەرپەیڤ