تشرینی دووه‌م 15, 2018 16:21 Asia/Tehran
  • مەکرون ڕوو لە ترەمپ: فەرەنسا بەردەستی ئەمریکا نییە

سەرۆکی فەرەنسا ڕوو لە هاوتای ئەمریکیەکەی خوی وتی : فەرەنسا بەردەستی ئەمریکا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیسنا، دوابەدوای بڵاو بوونەوەی  تویتەری رەخنەگرانەی سەرۆکی ئەمریکا بە دژی ئیمانوئێل مەکرون  کە نیشاندەری  ڕەشبوونی هاوکارییەکانە، سەرۆکی فەرەنسا  ڕوو لە دوناڵد ترەمپ پێداگری کرد کە وڵاتەکەی هاوپەیمانی ئەمریکایە نەک ڕەعیەت.

دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا دوای گەڕانەوە لە ڕێ وڕەسمی  سەدەمین ساڵڕۆژی کۆتایی شەڕی جیهانی یەکەم لە پاریس ، پێنج پەیامی تویتەری  بڵاو کرد و لەوانەدا وەبیری هێنایەوە کە فەرەنسا لە دوو شەڕ لەلایەن ئەمریکا شکستی  هێناوە و  ئاماژەی کردە  ئاستی  خۆشەویستی مەکرون.

ترەمپ بەرلەمەش  لەسەر پێشنیاری  مەکرون سەبارەت بە پێویستی پێکهاتنی سوپایەتی ئەورووپی پێداگری کرد  بوو کە ئامانجەکەی بەتایبەتی کەمکردنی پشت بەستن بە سوپای ئەمریکا بووە.

ئێمانوئێل مەکرون  لە فڕگەی شارل دوگول  لە وڵامدانەوە بەوەی  ئایا لە تویتەکانی ترەمپ دڵمەند بووە  یان نا وتی : قسەکانی ترەمپ هەوڵ دان بۆ سەرنج ڕاکێشانی خەڵکی ناوخۆیی دوای شکستی کۆماریخوازان  لە هەڵبژاردنی نێواندەورەیی کۆنگرەیە.

ناوبراو وتی :  وا دەزانم  ناوبراو کایە بە سیاسەت دەکات و من مۆڵەتی پێ دەدەم هەتا یاری بە سیاسەتی ئەمریکا بکات.

دەوڵەتی فەرەنساش  لە وڵامی تویتەکەی  ترەمپ وتوویەتی  : تویتی گاڵتەجاڕانەی دوناڵد ترەمپ  سەبارەت بە ئێمانوئێل مەکرون ناشیاو بوو و باشتر وابوو سەرۆکی ئەمریکا  بنەمای نزاکەت، ڕەچاو بکات.