تشرینی دووه‌م 15, 2018 17:37 Asia/Tehran
  • ترزا می : بەبێ ڕێککەوتن بۆ بەرگزیت ئامادە دەبین

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند کە دەوڵەتی خۆپارێزی وڵاتەکەی هەروا بەبێ ڕێککەوتنیش بەردەوام دەبێ لەسەر بەرگزیت واتە ڕەوتی بەدەست هێنانی ئامادەیی خۆی بۆ چوونەدەری لە یەکێتیی ئەورووپا .

بەپێی ڕاپورتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیون، ترێزا می ،  سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا  ڕۆژی پێنج شەممە لە پەرلەمانی بەریتانیا  وتی بەم ئەنجامە گەیشتووە   کە دەبێ وتووێزێکی زۆرتر لەگەڵ ئەنجومەنی ئەورووپا بەڕێوەببات و دواجار ڕێککەوتنێکی کۆتایی سەبارەت بە برگزیت  ڕادەستی مەجلیس بکات.

ئەمەش  لە حاڵێکدایە  کە ڕەشنووسی  گەڵاڵەی ترێزا می ،  بۆ کشانەوە لە یەکێتیی ئەورووپا  بووەتە هۆی  دەست لەکارکشانەوەی ژومارێک لە وەزیرانی دەوڵەتەکەی  . 

ڕێککەوتنی ترێزا می  ،  نەیارەتی ئەندامانی لایەنگری برگزیتی  لە دەوڵەت بە دواوە بوو و چەند وەزیر لەوان دومینیک راب  وەزیری برگزیت، شایلس وارا  وەزیری کاروباری ئیرلەندی باکووری و ستر مەکوی  وەزیری کاروباری خانەنشین کراوان، ئەمڕۆ پێنج شەممە  بۆ نەیارەتی بەرامبەر ئەم ڕێککەوتنە، دەستیان لەکار کشایەوە.

جرمی کوربین ڕێبەری  پارتی کرێکاری بەریتانیاش ڕایگەیاند: ترێزا می    دەبێ لە ڕێککەوتنی برگزیتی نیوەچڵی خۆی  لەگەڵ  یەکێتی ئەورووپا دەست هەڵگرێ  ئەگینا  پەرلەمان ڕەتی دەکاتەوە.