بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانی پەناخوازانی موسوڵمانانی ڕوهینگیایی لە وڵاتی بەنگلادش
تشرینی دووهم 15, 2018 18:56 Asia/Tehran
هەزاران کەس لە پەناخوازانی موسوڵمانی روهینگیایی بەدژی هەڵوێستی سەرکوتکارانەی دەوڵەتی میانمار لەبەرامبەر موسوڵمانان دا خۆپیشاندانیان وەرێ خست.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، هەزاران پەنابەری موسوڵمانی ڕوهینگیایی سەقامگیر لە بەنگلادش ڕۆژی پێنج شەممە لە سەرووبەندی گەڕاندنەوەی یەکەمین تاقمی ئەم پەنابەرانە بۆ میانمار ، بە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندان ڕایانگەیاند بێ هەبوونی مافی شارومەندی ناگەڕێنەوە بۆ میانمار .
لەبەر ئەم ناڕەزایەتیانە گەڕاندنەوەی پەنابەران بۆ میانمار جارێ دوا خراوە.
میانمار و بەنگلادش مانگی ئوکتوبەری ساڵی 2018 ڕێککەوتبوون گەڕاندنەوەی سەدان هەزار پەنابەری روینگیایی بۆمیانمار دەست پێ بکەنەوە.