تشرینی دووه‌م 16, 2018 12:07 Asia/Tehran
  • تاقی کرانەوەی سەرکەوتووانەی چەکی نوێی کۆریای باکوور

هەواڵدەریی دەوڵەتیی کۆریای باکوور ڕایگەیاند کە "چەکێکی ستراتژیک، نوێ و پێشکەوتوو" بە ئامادەبوون و چاوەدێریی "کیم جونگ ئون" ڕێبەری ئەم وڵاتە تاقی کراوەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ هەواڵدەریی دەوڵەتیی کۆریای باکوور سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند؛ ئەم چەکە نوێیە، دەسەڵاتی سەربازیی پیونگ یانگی بە شێوەیەکی بەرچاو زیاتر کردووە.

لەم راپۆرتەدا ئاماژە نەکراوە بە چەشنی ئەو چەکە و یان کاتی تاقی کرانەوەی.

هەواڵدەریی یونهاپی کۆریای باکووریش ڕایگەیاند؛ هێشتا وردیاتی زیاتر سەبارەت بەو تاقی کردنەوەیە نەکەوتۆتە بەردەست.

مێدیاکانی ئەمریکا پێشتر راپۆرتیان دابوو کە کۆریای بالوور هاوکات لەگەڵ بەرەوپێش بردنی دانوستانەکانی لەگەڵ ئەمریکا لە ماوەی چەن مانگی ڕابردوودا، خەریکی ساز کردنی مووشەکێکی بەژپێو بە سووتەمەنیی شلەکیی نوێ بووە لە دەڤەری پیونگ یانگی پێتەختی ئەم وڵاتە.

ئەو  تاقی کردنەوەی مووشەکە لە کاتێکدایە کە "کیم جونگ ئون"ی ڕێبەری کۆریای باکوور  و "دۆناڵد ترەمپ"ی  سەرۆک کۆماری ئەمریکا ١٢ی ژوەنی ٢٠١٨  لە سەنگاپوور بەڵگەیەکیان واژۆ و مۆر کرد کە بە پێی ئەو بەڵگەیە پیونگ یانگ ئەرکمەند کرا بە چەکداماڵینی تۆکمەی ئەتۆمی و ئەمریکایش بەڵێنمەند کرا بە دابین کردنی گەرەنتیی ئاسایشی بۆ کۆریای باکوور.

سەرپەیڤ