تشرینی دووه‌م 16, 2018 16:43 Asia/Tehran
  • داکۆکیی فیدراسیۆنی ژوورە بازرگانیەکانی جیهان لەپەرەی پەیوەندیەکانیان لەگەڵ ئێران

بەرپرسی فیدراسیۆنی ژوورە بازرگانیەکانی جیهان، پێیان داگرت لەسەر داکۆکیی یەکێتی ئوروپا لە پەرەی پەیوەندیە بازرگانی و ئابوورییەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی فارس، سەرۆک ژوورە بازرگانییەکانی چەند پارێزگای ئێران و بەرپرسانی کۆمیتەی هاوبەشی بازرگانیی ئێران و سلۆڤاکی رۆژی پێنج شەممە لە سلۆڤاکی لەگەڵ "رۆبرت میهوک" سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلۆڤاکی کە هاوکات سەرۆکایەتی فدراسیۆنی ژوورە بازرگانییەکانی جیهانیشی لەئەستۆیە، دیدار و وتووێژیان کرد.

"رۆبرت میهوک" لەو چاوپێکەوتنەدا وێڕای پێداگری لەسەر هەڵوێستی بنچینەیی فدراسیۆنی ژوورە بازرگانییەکانی جیهان لەنەیارەتی دەگەڵ هەرچەشنە بایکۆتێک کە تەگەرە بخاتە بەردەم ڕەوتی ئاسایی تیجارەتی جیهانی، پێی داگرت لەسەر داکۆکی کۆی وڵاتانی یەکێتی ئوروپاو هەروەها سلۆڤاکی لە پەرەی پەیوەندییە تیجاری و ئابوورییەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران.

میهوک هەروەها وێڕای پێشوازی لە دامەزراندنی کۆمیتەیەکی هاوبەش لە ئێران بۆ پەرەی هاوکارییە ئابوورییەکانی نێوان تاران و براتیسلاوا، داکۆکی کرد لە دانرانی میکانیزمێکی هاوشێوە لە سلۆڤاکی.

سەرپەیڤ