دادگەی یەکێتی ئوروپا : سەرباری هەڵەکانی ڕابردوو، پەکەکە هەروا لەلیستی گرووپە تیرۆریستیەکان دا دەمێنێتەوە
دادگەیەکی یەکێتی ئوروپا ڕایگەیاند: پەکەکە لەمەودای ساڵانی٢٠١٤هەتا٢٠١٧ بەناڕەوا خراوەتە نێو لیستی گرووپە ڕەشەکوژەکان. بەڵام بەپێی پێڕستی ساڵی٢٠١٨ ئەو گرووپە هەروا بە تیرۆریست دەژمێردرێ.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس بەگێڕانەوە لە ماڵپەڕی هەواڵی-شیکاریی ریجن، دادگای دادی ئهورووپی رۆژی پێنجشهممه له بڕیارێکی نوێدا رایگهیاند: "له نێوان 2014 بۆ 2017 هێشتنەوەی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا لە لیستی تیرۆر ناحهقی بووە". بهپێی حوکمهکهی دادگای یهکێتیی ئهورووپا، ئهنجوومهنی وڵاتانی ئهندام بۆ بڕیار و رێکاری دهرکراو، هۆکاری پێویستیان نهخستووهتهڕوو، که پهکهکه-یان لەو ساڵانەدا لە لیستی تیرۆردا هێشتووەتەوە.
لەگەڵ ئەوەشدا دادگاکەی لۆکسمبۆرگ رایگەیاند: "رێکارە یاساییە نوێیەکانی ئەنجوومەنی ئەورووپا ئەوە دەخوازێ پەکەکە لەناو ئەو لیستەدا بمێنێتەوە و ئەکاونته بانکییەکان و سهرمایهکهشی بهسڕکراوی دهمێنێتەوە".
بەبڕوای دادگەی یەکێتی ئوروپا، وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی ئوروپا هۆی دانانی پەکەکە لە پێڕستی گرووپە تیرۆریستییەکانیان بەباشی پاسا نەداوەتەوە.
سەرباری ئەوەش، پەکەکە هەروا لە پێڕستی گرووپە تیرۆریستییە قەدەغەکراوەکان لە یەکێتی ئوروپادا دەمێنێتەوە، چونکە بەپێی بڕیارێکی نوێ کە بۆ پێڕستی ساڵی٢٠١٨ گیراوە، پەکەکە لەپێڕستەکەدایەو بڕیاری ناوبراو ئەو بڕیاردانە نوێیە ناگرێتەوە.