تشرینی دووه‌م 17, 2018 19:08 Asia/Tehran
  • خۆپێشاندانی بەرفراوان لە فەڕانسە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە سیاسەتە ئابوورییەکان

سیاسەتەکانی حکومەتی فەڕانسە لەژێر ناوی چاکسازییە ئابوورییەکان کە نوێترینیان هەڵکشانی نرخی سوتەمەنی لەو وڵاتەی لێکەوتەوە، لەگەڵ ناڕەزایەتی و خۆپێشاندانی سەرتاسەریی جەماوەر بەرەوڕووبووە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی سپۆتنیک؛ وەزارەتی ناوخۆی فەڕانسە ئەمرۆ شەممە ڕایگەیاند، نزیک بەهەزار حاڵەتی مانگرتن و ناڕەزایەتی دەربڕین لەسەرانسەری ئەو وڵاتە خەریکە بەڕێوە دەچێ و لانیکەم نزیک بە پەنجا هەزار کەس تێیدا بەشدار دەبن.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، ناڕەزایەتی و خۆپێشاندانەکان لە پاریس رۆژی شەممە دەس پێ بووەو ناڕازییان لە قۆناخی یەکەمدا لە یەکێک لە دەروازەکانی شار کۆبوونەوە.

ئەو ناڕەزایەتییانە کە زۆربەیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕێکخراون، بەئامانجی پچڕاندنی دەسڕاگەیشتن بە جاددەو شەقامەکان بۆ ژمارێک بەنزینخانەو فڕۆکەخانە ئەنجامی گرتووە.

سیاسەت و چاکسازییە ئابوورییەکانی حکومەتی ئێمانۆئێل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕانسە بۆ وێنە زیادکرانی باجی سەر سووتەمەنی لەگەڵ ناڕەزایەتی بەرفراوانی فەڕەنسییەکان لەسەرتاسەری ئەو وڵاتە بەرەوڕوو بووە.

بەپێی ئەو گەڵاڵەیە، نرخی سوتەمەنی لە فەڕانسە لە دەسپێکی ساڵی٢٠١٩ی زایینی بەرز دەبێتەوە.

سەرپەیڤ